سوریا، دواهەمین گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکان

2 كاتژمێر لەمەوپێش
نووسین: ئیبراهیم حمێدی
وەرگێڕان: یادگار عەلی
ئەمڕۆ ٢١-٩-٢٠٢٥ ئەحمەد شەرع دەگاتە ئەمەریکا و چوار ڕۆژ دەمێنێتەوە و چاوەڕێدەکرێت چاوی بە ترەمپ بکەوێت .. بڕیارە ناتانیاهۆش کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ کابینەکەی لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ سوریا ئەنجام بدات.
هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆکانی نێوان وەزیری دەرەوەی سووریا، ئەسعەد شەیبانی و وەزیری کاروباری ستراتیژیی ئیسرائیل، دێرمەر بە سەرپەرشتی تۆم باراک. بەڕێوەچوو.
گفتوگۆکان لە لەندەن ئەنجامدران و بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر بەردەوام بوون.
دێرمەر نزیکە لە بنیامین ناتانیاهۆ، باراک نوێنەری دۆناڵد ترامپە.
ئامانج لە کۆبوونەوەکان گەیشتن بوو بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی بۆ ئیمزاکردنی لە پەراوێزی سەردانەکەی شەرع بۆ نیویۆرک.
ئیسرائیل ڕەتیدەکاتەوە بگەڕێتەوە بۆ [لێکجیاکردنەوەی هێزەکان]ی ساڵی [1974] و گەڕانەوە بۆ هێڵی [7]ی کانوونی یەکەم و پێشنیارێکی نووسراوی لە ڕێگەی باراکەوە پێشکەش کردووە.
ئیسرائیل ئەم خاڵانەی دەوێت:
١- مانەوە لە بنکەی چاودێریی جەبەل شێخ و دەوروبەری.
٢-فراوانکردنی ناوچەی بێفڕۆکەوانی.
٣-دروستکردنی سێ ناوچەی قەدەغەکراو.
٤-ڕێکخستنی ئەمنی، کە بگاتە دەوروبەری دیمەشق.
٥-کۆنترۆڵی ئاسمانی لە باشووردا.
٦-ڕێڕەوی ئاسمانی بۆ سنووری عێراق بۆ گەیشتن بە ئێران.
٧-ئامادەیە بۆ هەندێک کشانەوە.
سازشی تەواو لە جولان، وەک ڕێگایەک بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ دیمەشق.
سووریا ئەم خاڵانەی دەوێت:
١-کاراکردنی ڕێککەوتنی لێکجیاکردنەوەی هێزەکانی ساڵی [1974].
٢-کشانەوەی ئیسرائیل لەو خاکانەی، کە دوای ڕووخانی ئەسەد لە [8]ی کانوونی یەکەم داگیریکردووە.
٣-ئامادەیە بۆ ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ، کە ئاسایشی ئیسرائیل و سەروەریی سووریا لەبەرچاو بگرێت.
٤-بەستنەوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان و بەشداریکردن لە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی بە داهاتووی جۆلانەوە.
٥-ڕێزگرتن لە بواری ئاسمانی سووریا.
٦-هێزەکانی نێودەوڵەتی [ئەندۆف] چاودێری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن.
ئەمریکا پێشنیازی ئەم خاڵانە دەکات:
١- بەردەوامبوونی گفتوگۆکان.
٢- ڕێکخستنی ئەمنی نوێ، کە لە [لێکجیاکردنەوەی هێزەکانەوە] دەستپێبکات.
٣- پشتیوانیکردن بە دابینکردنی گەرەنتییە ئەمنییەکان و ڕێوشوێنەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە.
٤- وڵاتانی ڕۆژاوا پشتیوانی لە سوپای سووریا و هێزەئەمنییەکان بکەن بۆ ئەوەی لە باشووری سووریا پیشەیی بن.
هەوڵ و گوشارەکان بۆ [ڕاگەیاندنی بنەماکان] لە نێوان سووریا و ئیسرائیل، ئەگەر نەتوانرێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ ئەنجام بدرێت.
شەرع ئێوارەی چوارشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی لە دیمەشق ڕاگەیاند: گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیل ڕەنگە [لە ڕۆژانی داهاتوودا] ئەنجامی لێبکەوێتەوە.
شەرع: ئیسرائیل زیاتر لە هەزار هێرشی ئاسمانی و زیاتر لە [400] دەستدرێژیی زەمینی بۆ سەر سووریا ئەنجامداوە، لەوەتەی ئەسەد ڕووخاوە.
پڕۆژەی ڕێککەوتنێکی ئەمنی سووری-ئیسرائیلی لە باکۆ لە مانگی تەممووزدا تەواو کرا، بەڵام ڕووداوەکانی سوەیدا وێران و بێ کاریگەری کرد.
سیناتۆر لینسی گراهام پێشنیاز دەکات: هەڵوەشاندنەوەی [یاسای قەیسەر] لە بەرامبەر ڕێککەوتن لەگەڵ ئیسرائیل و بە فەرمی بەشداریکردنی سووریا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی دژی داعش بێت.شەرع وتاری سووریا لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە [24]ی ئەیلوول پێشکەش دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە [فرانس پرێس]ی ڕاگەیاند: پێشکەوتن لە گفتوگۆکان لەگەڵ ئیسرائیلدا هەیە و ڕێککەوتنی یەک لە دوای یەک پێش کۆتایی ئەمساڵ لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی دەبێت. وتیشی [بە پلەی یەکەم ڕێککەوتنی ئەمنی و سەربازین].
