چەواشەکارییەکانی ترەمپ لە وتارەکەیدا لە نەتەوە یەکگرتووەکان

دوێنێ



ئامادەکردن: هاوڵاتی

لە دوایین وتارەکەیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە پشتی بە تێکەڵەیەک لە زیادەڕەوی و درۆی ئاشکرا بەست. بە وردبوونەوە و بەدواداچوون بۆ وتارەکەی، کە لە ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی زە گاردیەن شیکاریی بۆ کراوە و بڵاوکراوەتەوە هاوشانی دەزگاکانی دیکەی بەدواداچوون و پشکنینی ڕاستییەکان و هەروەها کەناڵە میدیاییەکان، تابلۆیەکی چەواشەکارانە ئاشکرا دەکات کە ئاوێنەی لێدوان و وتارەکانی بووە لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەیدا.

یەکێک لە شانازییە سەرەکییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ئابووری ئەمریکا بوو، کە بە "بەهێزترین لە مێژووی جیهاندا" وەسفی کرد. ئابووریناسان دەستبەجێ ئەم نیشانەی پرسیار و گومانیان خستە سەر ئەم دەربڕینە. گوایا لە کاتێکدا ئابووری ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بە شێوەیەکی بەردەوام گەشەی کردووە، بەڵام داتاکان دەریدەخەن کە گەشەی بەرهەمی ناوخۆیی و ڕەخساندنی هەلی کار لە سەردەمی ترەمپدا ئەو ژمارەیە پێوانەییانەی تێنەپەڕاندووە کە لە بوومەلەرزەی دوای جەنگی جیهانی دووەم یان کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا تۆمارکراون. ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێچەوانەی ئەو بانگەشە بەرفراوانەن و چەند وڵاتێکی لە سەرووی ئەمریکاوە داناوە لە ڕێژەی گەشەکردن لەو ماوەیەدا.

سەبارەت بە بازرگانی، ترەمپ ڕایگەیاند کە ئیدارەکەی "کۆتایی بە سەردەمی ڕێککەوتنە نادادپەروەرەکان هێناوە" و وەک سەرکەوتنێکی گرنگ بۆ ڕێککەوتنی ئەمریکا و مەکسیک و کەنەدا. بەڵام شیکەرەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە گۆڕانکارییەکان پێداچوونەوەی کەم بوون نەک چاکسازییەکی تەواو. زۆرێک لە بڕگەکان وەک خۆیان مانەوە و وێناکردنی گۆڕانکارییەکی مێژوویی لەلایەن ترەمپەوە، زیادەڕەوییەکی ئاشکرایە.

هەروەها لە وتارەکەدا دەستی خستە سەر سیاسەتی دەرەوە، کە ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە سەرکردایەتییەکەی “ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێناوەتە ئاراوە”. لە کاتێکدا ئیدارەکەی ناوبژیوانی کردووە لە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمیدا لە نێوان ئیسرائیل و چەند دەوڵەتێکی عەرەبیدا، شارەزایان دەڵێن، ململانێ فراوانەکانی ناوچەکە، لە یەمەنەوە تا سوریا، بە چارەسەرنەکراویی و هەڵکشانە بەردەوامەکان و خستنەڕووی پێشکەوتن لە بەشێک و ناوچەیەکدا وەک ئاشتییەکی سەراپاگیر ڕەخنەی لێگیرا و وەک کردەیەکی چەواشەکارانە ناودێر کرا.

ڕەنگە لە هەمووی سەرنجڕاکێشتر لێدوانەکانی بووبێت سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا. ئەو بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئەمریکا بەبێ پابەندبوون بە ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان باشترکردنی ژینگەی بەدەستهێناوە. پشکنەرانی ڕاستییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دەردانی کاربۆنی ئەمریکا بە شێوەیەکی سەرەکی بەهۆی نزمبوونەوەی بەکارهێنانی خەڵوز و بازاڕەوەیە، نەوەکو سیاسەتەکانی ترەمپ. جگە لەوەش، ئیدارەکە چەندین بڕیار و ڕێکاری پاراستنی ژینگەی پەکخستووە و کاری پێناکات، ئەمەش بانگەشەی ئەو بۆ سەرکردایەتیی جیهانی دەکاتە تەنها بانگەشەیەکی چەواشەکارانە و هیچی تر.

ئەم وتارە جەختی لە پشتبەستنی ترەمپ بە دووبارەکردنەوەی گێڕانەوەیەکی سادە، زێدەڕەوییانە و چەواشەکارانە کردەوە، بەبێ گوێدانە وردبینی ڕاستییەکان. پشکنەرانی ڕاستییەکانی ڕۆژنامەکانی زە گاردیەن و نیویۆرک تایمز و واشنتۆن پۆست، سیااتڵ تایمز و چەندین دەزگای ڕاگەیاندن و دەزگای چاودێریی سەربەخۆ گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە وتارەکانی ترەمپ شێوازێکی بەردەوامی پەیڕەو کردووە: کە ئەویش قاڵب و چوارچێوەی دەستکەوتە مەزنەکان و سیاسەت و پڕاکتیزەکردنی بەشێوەی سەرکەوتنی مێژوویی بەڵام لە هەمان کاتدا پشتگوێخستنی بەڵگە دژبەیەکەکان یان ڕەتکردنەوەی ڕاستییەکان. 

بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی، ئەو وتارە هەم وەک بیرهێنانەوەی شێوازی جیاوازی ڕیتۆریکی ترەمپ و هەم وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ مامەڵەکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان وەکو سەکۆیەک بۆ شانۆییەکی سیاسیی نزم و خراپ. 

بەدواداچوون و پشکنینی ڕاستییەکان، تیشکی خستە سەر بۆشایی و کەلێنی نێوان بانگەشەکانی دۆناڵد ترەمپ و واقیعە پشتڕاستکراوەکان، جەختی لەسەر تەحەدای بەردەوامی جیاکردنەوەی پەیامە سیاسییەکان لە ڕاستییە واقعییەکان لە سەکۆ نێودەوڵەتیی و ناوەندە جیهانییەکاندا کردەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار