دانە غاز: توانای بەرهەمهێنانی غاز 50% زیادیکردوە

3 كاتژمێر لەمەوپێش




مەجید جەعفەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کریسنت پێترۆلیۆم، ڕایگەیاند: "تەواوکردنی پرۆژەکە پێش وادەی خۆی، دەستکەوتێکی گەورەیە و پابەندبوونی ئێمە بە هەرێمی کوردستان و دابینکردنی وزەی پاکتر و متمانەپێکراوتر دووپات دەکاتەوە."

لەلایەن خۆشیەوە، ڕیچارد هۆڵ، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دانە غاز، وتی: "ئەم توانایە زیادکراوە داهاتێکی ساڵانەی بەرچاو بۆ کۆمپانیاکە دابین دەکات و پشتگیری لە ئاواتەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ گەیشتن بە کارەبای 24 کاتژمێری."

جێی باسە، سەرمایەگوزاریی گشتی لەم پرۆژەیەدا دەگاتە 1.1 ملیار دۆلار و لەلایەن دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتیوانی کراوە.

کێڵگەى غازى کۆرمۆر؛ بەرهەم و سەرمایەگوازی و تواناییەکانی
لەلایەن کۆمپانیاکانی کریسنت پترۆليۆم و دانە غاز

1.1 ملیار دۆلار- سەرمایەگوزاریی گشتی 

50% بەرهەمى غاز زیاد دەکات

750 ملیۆن پێ سێجا رۆژانە

تەواوکردنی پرۆژەی KM250

6,000 تۆن ئاسن

602 ملیۆن کاتژمێر کارکردن
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار