هەرێمی ڕۆژهەڵات ی فوڕات ، بەرەو لەدایک بوونە ؟

5 كاتژمێر لەمەوپێش
خەبات کوردە
چی ڕودەدا لە دیمەشق .؟
چۆن چۆنی دووەم هەرێمی کوردان ڕوەو ئازادی ڕێ دەکات .؟
دەستەواژەی ( هەرێمی ڕۆژهەڵاتی فورات ) ( مقاطعة شرق الفورات ) بیرۆکەیەکی بەندەیە و هیوادارم سەرکردەکانی ڕۆژئاڤا بە دڵێکی فراوانەوە ناوداری بکەن و کاری لە سەر بکەن .!
دوای ( دە ) مانگ لە بێنە و بەردە و ڕێگریەکانی ئەردۆگانێکی عوسمانلی دڵ ڕەش و بە شەقی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی و ئیسڕائیل ، حکومەتە لەرزۆکەکەی دیمەشق ڕازی بوو لە سفرەوە دانوستان لە گەڵ هێزەکانی هەسەدە و مەسەدەی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجام بدات .
ئەگەر هیچی تر ئەردۆگان و دارودەستەکەی جورئەتی ئەوە نەکەن کە ببنە ڕێگر لە بەردەم هێزەکانی هەسەدە و دیمەشق ، دوور نیە لە ماوەیەکی نزیکدا ( هەرێمی ڕۆژهەڵاتی فوڕات ) لە سوریا ڕادەگەیەندرێ .
چونکە دانوستانەکان لە ئێستادا زۆر بە گەرمی و چڕ و پڕی کاریان لە سەر دەکرێ .
: سەرەتا
تەواوی ناوی هەسەدە و یەپەژە و ئاسایشی خۆرئاوا نامێنن وەکو ناو .
هێزەکانی ئاسایش باجی ( هێزەکانی ئاسایشی گشتی سوریا ) هەڵدەگرن و دەچنە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سوریا و هەر لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە .
تەواوی هێزە چەکدارەکانی یەپەژە و هەسەدەی ژێر دەسەڵاتی مەسەدە لە ژێر یەک ( فەیلەق ) یان سێ تیپ ( فیرقە ) ی سەربازی و چەند لیوایەک لە جیاتی ئاڵا زەردەکەی هەسەدە ئاڵای دەوڵەتی سوریا بە سەر سینگیانەوە دەکەن .
تەواوی هێزەکان ( هات ) و ( کۆماندۆ ) و ( تۆل ) و ( سوات ) هەر یەکە و وەکو لیوایەکی تایبەت دەمێننەوە و ڕێگایان پێدەدرێ لە تەواوی خاکی سوریا جوڵە بکەن و کارەکانی خۆیان بە ئەنجام بگەیەنن دژی چەکدارانی داعش و شانە نوستوەکانی و ئەو گروپە توندڕەوانەشی کە لە یاسا دەردەچن .( بە هاوبەشی هێزەکانی هاوپەیمانان ).
تەواوی ئەو هێزانە و هەموو چەکە پێشکەوتو و کاریگەریەکانیان وەک خۆی لە ژێر دەستی ئەو فەیلەقانە و هەر سێ پارێزگای دێر زور و حەسەکە و ڕەقە ( واتە ڕۆژهەڵاتی فوڕات ) وەکو ئێستا لە شوێنەکانی خۆیان دەمێننەوە بە ئەو ناوچانەشی کە کەوتونەتە نێوان گرێ سپی و سەرێ کانیشەوە .
هەموو دەروازە سنوریەکانی ناوچەکە و فڕۆکەخانەکان بە هاوبەشی لە گەڵ دیمەشق بەڕێوە دەبردرێن و داهاتەکەشی بە ڕێژە لە سەری ڕێکدەکەون .
هێزەکانی یەپەژەش تێکەڵی ئەو سێ فیرقە سەربازیە دەکرێن یان وەکو خۆیان دەمێننەوە و لە شێوەی لیوای تایبەت لە ناو ئەو سێ فیرقەیەدا .
حکومەتی کاتی دیمەشق ناچار دەکرێ گۆڕانکاری لە یاسا کاتیەکەی بەهاری ڕابردوی سوریادا بکات
و دان بە هەموو مافەکانی گەلانی غەیرە عەڕەب و غەیرە ئیسلامیدا بنێ .
ڕێککەوتنێکی بزمار ڕێژ لە سەر ڕێژەی داهاتی نەوت و غاز و سەروەت و سامانی هەرێمی ڕۆژهەڵات و دیمەشقدا
دەکرێت .
وەکو ئەوەی من بیزانم ، پێشنیاری جێگری سەرۆکی کۆمار و وەزارەتی بەرگری و سێ وەزارەتیش کراوە کە بدرێ بە مەسەدە و ئەوانیش خەڵکی لێهاتوو لەو شوێنانە دابمەزرێنن .
بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پۆستانە تا ئێستا لە لایەن هەسەدە و مەسەدە پشتڕاست نەکراوە و نازاندرێ کە ڕازی دەبن یان نا .
ئاوارە کوردەکانی شاری عەفرین و دەوروبەریشی بە هەماهەنگی وەکو هەر دوو گەڕەکە کوردیەکانی شاری حەلەب ، ڕەفتاریان لە گەڵ دەکرێ و دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و سەر موڵکی باوباپیرانیان لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی هەر دوو لاوە دەپارێزرێن .
ئەگەر بێتوو سەیرێکی ئەو خاڵانەی سەرەوە بکەین و دوور لێی بڕوانین بۆمان دەردەکەوێ کە سەرانی مەسەدە و هەسەدە گرەوی خۆیان بردۆتەوە و هەرێمێکی نیمچە ئازاد و سەربەخۆیان بۆ خۆیان مسۆگەر کردوە و لە داهاتوشدا وەکو هەرێمۆکەکەی ئێمە دوچاری نا یەکگرتوویی هێزە چەکدارەکانیان نابنەوە و ترسی نەهاتن و دوا کەوتنی موچەشیان نابێ و پارێزراو تریش دەبن
پیرۆزە لە کورد . پیرۆز لە کوردانی ڕۆژئاڤا .
نەمری بۆ شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردان .
