لەم هەرایەدا مێش میوانمان نیە

2 هەفتە لەمەوپێش



فارس نەورۆڵی

 هەموو ناوەندە ستراتیژییەکانی جیهان باس لە گۆڕانکاری چاوەڕوانکراو دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە پێگەی سیاسی و ئابوری و ئاسایشدا بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشە و وێنەی ناوچەکە بۆ هاوسەنگی هێز لە خۆرهەڵاتدا.
 
ئەم گۆڕانکارییانە  تەنها لەڕێگەی سەربازییەوە ناکرێت، بەڵکو لەڕێگای دیکەی وەک ئابوری، وزە، پەیوەندی هەرێمایەتی و پڕۆژەی سەردەمیانە و نوێ لە بەڕێوەبردنی وڵاتاندا، بۆیە کۆی وڵاتانی ناوچەکە بە وریاییەوە کەوتوونەتە جمووجوڵ بۆ ئەوەی ڕەنگ و دەنگیان لەم تابلۆ نوێیەی گۆڕانکارییەکاندا هەبێ، پرسیارە سەرەکیەکە ئەوەیە پرسیاری کورد لەم گۆڕانکاریانەدا چیە؟ ئەی وەڵامی کورد بۆ ئەو پرسیارانە چیە کە دێنە پێش؟ 

 کورد دەبێت لەبەرامبەر ئەگەرەکان و گۆڕانکاری ناوچەکەدا چیبکات؟ ئەوەی بابەتی گرنگە یان خاڵی گرنگە بریتییە لەم هەنگاوانە 
 ۱- ڕێکخستنەوەی ماڵی کورد و دروستکردنی گوتاری سیاسی هاوبەش.

 ۲- دوورکەوتنەوە لە وەهمی سیاسی.
 ۳- لەبەرئەوەی دۆزی کورد دۆزێکی ڕەواو گەورەیە پێویستە ئەحزابی کوردستانی لە گەمەی بچوک و گوتار و کرداری ناڕەوا دووربکەونەوە.

 ٤- کاڵکردنەوەی گوتاری وشکی حزبی و بەهێزکردنی گوتاری نیشتمانی.
 ٥- چارەسەرکردنی کێشەی موچەو بژێوی خەڵک.

 ٦- وەڵامدانەوەی پرسیاری ئێمە لەکوێی ئازادیە سیاسیەکانداین؟
 ۷- پەرەپێدانی پەیوەندیە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکان و ڕاگرتنی هاوسەنگی.

 هەموو ئەو خاڵانە و چەندان هەنگاوی دیکە هەیە، کە پێویستە هەرێمی کوردستان بیگرێتەبەر بۆ ئەوەی لەناو هاوکێشە سیاسییەکاندا نەکرێتە قوربانی و یاریزانبێت نەک یاری پێکراو، لە دەووری مێزەکە بێت نەک لە سەر مێزەکە، لەم واقیعەدا ئەحزابی کوردی بەرپرسن لەهەر پێشهاتێک، بەڵام بەداخەوە کە سەیری گوتاریی ئەحزاب دەکەین مێش میوانی نیە و خۆیان لە زۆر  هاوکێشەی گرنگی گۆڕانکاریەکان دەدزنەوە و خۆیان ناکەن بە خاوەنی دەروازەیەک لەم هاوکێشە و ئاڵنگاریە گەورانەی کە ڕووبەڕووی کورد و ناوچەکە دەبێتەوە،   ئەگەر ئەم حاڵەتە لەگوتاری سیاسی حیزبی بەردەوامبێت ئەوا چارەنوسێکی نادیار چاوەڕێی دۆزی کورد دەکات .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار