ذە لاین: شکستی محمد بن سەلمان

3 ڕۆژ لەمەوپێش



سەردار عەزیز

پرۆژەی ذە لاین، لە ناوچەی تەبوک، کە شاری نوین و پرۆژەی تر لە خۆی دەگرێت، بەشێکە لە پرۆژەی هەڵکشانی وڵاتانی کەنداو و سعودیە بە تایبەتی. بەپێی ڕاپۆرتێکی زۆر ووردی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز پرۆژەکە لە زۆر ڕوەوە ئەگەری سەرکەوتنی زۆر کەمە، چونکە زۆر لە پرۆژەکان پێچەوانەی یاساکانی گراڤیتی یان ڕاکێشانی سروشتییە. یەکێک لە پرۆژەکان کە خۆی لە کۆمپاوەندێکدا دەبینێت بە ئەندازەی سورەییا، تەناتەت ئەوانەی کە داڕێژەری بوون، وەک خەیاڵیان دەبینینی.

بۆ من لە چەند ڕویەکەوە جێگای بایەخە. بۆ من کەنداو هێزێکی هەرێمی جیوپۆلەتیکییە، کە لە زۆر ڕوەوە تەقلیدی نیە. جاران کەنداو ئامرازی پارەو و ئیسلامی سیاسی و توندڕەوەیی هەبوو، هەموو ئەمانە پشتیوانی کردنی لە ڕێگای ئابوری نەوتەوە ئاسان بوو.
بەڵام کەنداو خۆی بۆ سەردەمی پاش نەوت ئامادە دەکات. ئەمەش ئامراز و هاوپەیمانییەکانی دەگۆڕێت. کەنداو دەیەوێت لە سەرنجڕاکێشاندا  پێشەنگ بێت. سەرنج attention کرۆکی ئابوری ئەم سەردەمەیە. بۆ نمونە پرۆژەی ذە لاین یان هێڵ لە سەر بنەمای سەرنج دروستبوە. چۆن شتێکت هەبێت کە ببێتە مایەی سەرنجی دونیا؟

هەروەها ژیری دەستکرد، بنەمایەکی ترە. لەمەدا دروستکەر نابن، هەرچەندە زانکۆ کەنداوییەکان هەنگاوی باش دەنێن، بەڵام لە ئاستی ئەوەدا نین ململانێی ژیریی دەستکردن بکەن. بۆیە کرانەوەیان لە گەڵ ئیسرائیل و ئەمریکادا بەشێک دەبێت لەم پرۆسەیە.
زۆر خەسڵەتی تریش.
هەڵشانی کەنداو کۆمەڵێک خەسڵەتی تر دەهێنێت لەوانە ڕێز نەگرتنی مرۆڤ. ڕێزنەگرتنی هەژاران. ڕێز نەگرتنی ئافرەت. بایەخدان بە سامان و هێز. 

شکستی کەنداو کاریگەریی زۆری دەبێت. سەرباری خراپی خەسڵەتەکانی کەنداو وەک هێز. گواستنەوەی کەنداو لە مۆدێلە کۆنەکەیەوە بۆ مۆدێلی نوێ باشترە، چونکه چیدی پشتیوانی هێزە توندڕەوەکان ناکەن یان کەمی دەکەنەوە. 

جاران کۆمەڵێک فاکتەر هەبوو، یەکێک لەوانە لە کۆڵکردنەوەی ئەوانەی کە هێندە توندڕەو دەبن کە ناتوانرێت ڕام بکرێن، بۆیە هەناردەی دەرەوە دەکران بۆ ئەوەی بکوژرێن. فاکتەرێکی تر ڕامکردنی کۆمەڵگا بۆ نوخبەیەکی کەم. دژایەتی دیموکراسیی و مافەکانی تر لە ناوەوە و دەرەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار