ئاشتی نێوان ئیسرائیل-سوریا

11 كاتژمێر لەمەوپێش



لوقمان حەسەن

میدیای ئیسرائیل: مەرجی تەلئەبیب و کشانەوە لە بارەی ئاشتی هەمەلایەنە لەگەڵ دیمەشق

دەزگاکانی پەخشی ئیسرائیل  لە زاری سەرچاوەکانەوە بڵاویانکردەوە، دانوستانەکان لەگەڵ سوریا بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئەمنی گەیشتۆتە بنبەست.
سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە  ڕایانگەیاندووە، ئیسرائیل داواکارییەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا ڕەتدەکاتەوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە هەموو ئەو ناوچانەی کە لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی دووەمی 2024دا داگیری کردووە.

هه مان سه ڕچاوه ئاماژه ی به وه شدا که ئیسرائیل ئاماده نییه له و ناوچانه بکشێته وه ته نها له به ڕامبه ڕ واژۆکردنی ڕێککه وتنی هه مه لایه نه ی ئاشتی له گه ڵ سووریا نه ک ته نها ڕێککه وتنی ئه منی. بەگوێرەی سەرچاوەکان، لە ئێستادا ڕێککەوتنێکی لەو شێوەیە لە ئارادا نییە.

چاوەڕوان دەکرا سوریا و ئیسرائیل لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕێککەوتنێکی ئەمنی بە نێوەندگیری ئەمریکا واژۆ بکەن، بەڵام ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە دانوستانەکان لە کۆتا خولەکدا وەستاون.

سەرچاوە ئەمنییەکانی ئیسرائیل لەو کاتەدا باسیان لەو ناکۆکییانە کرد کە لە میانی کۆبوونەوەکانی نێوان ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا و ڕۆن دێرمر وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل سەریان هەڵدا. ئەم ناکۆکییانە بە پلەی یەکەم پەیوەندییان بە داواکارییەکانی دیمەشقەوە هەبوو بۆ ئەوەی ئیسرائیل لەو پێگانە بکشێتەوە کە لە کۆتاییەکانی ٢٠٠٤ەوە داگیری کردووە و بگەڕێتەوە بۆ هێڵەکانی ڕێککەوتنی جیابوونەوە لە ساڵی ١٩٧٤ و واز لە پێشێلکردنی ئاسمانی سوریا بهێنێت.

هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سەرچاوەکانەوە ڕایگەیاندووە، دانوستانەکان وەستان بەهۆی داواکاری ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت بە کردنەوەی "رێڕەوی مرۆیی" بۆ پارێزگای سوەیدە لە باشووری سوریا.

لە ساڵی ١٩٦٧ەوە ئیسرائیل زۆربەی بەرزاییەکانی جۆلانی سوریای داگیرکردووە. ئیسرائیل بە ئیستغلالکردنی ڕووداوەکانی دەوروبەری ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد، ناوچەی پارێزراوی پێشێل کرد و داگیرکردنی خاکی سوریای فراوانتر کرد و دەستی بەسەر لوتکەی ستراتیژی چیای هرموندا گرت و بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێککەوتنی جیابوونەوە لە ساڵی ١٩٧٤ی پووچەڵکردەوە.

هەروەها ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی دەستپێکرد کە بووە هۆی کوژرانی خەڵکی سڤیل و وێرانکردنی پێگە و ئۆتۆمبێل و چەک و تەقەمەنی سوپای سوریا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار