پاسەکەی بەغدا
3 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاریان فەرەج
هه‌ڵبژاردنێكى نموونه‌یى به‌ڕێوه‌چوو. پاك و بێ كێشه و بێ پرته‌وبۆڵه. لێره و له به‌غداش ئه‌و لایه‌نانه بردییانه‌وه كه به پاشخان و توێشووى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكارى پشت گه‌رم بوون نه‌ك هه‌ڵا و زه‌نا و قسه‌ى بێ كردار. خه‌ڵكه‌كه‌ش به هۆشیارییه‌وه ده‌نگیان دا، دواجار لێره پارتى و له‌ولاش لیسته‌كه‌ى سودانى براوه‌ى به‌رچاو بوون. پارتى حزبى یه‌كه‌مى عێراق و هاوپه‌یمانییه‌كه‌ى سوودانیش بوو به هاوپه‌یمانیى یه‌كه‌م.
پارتى بۆ یه‌كه‌م بوو، پرسیارێكى قورس نییه و وه‌ڵامه‌كه‌شى هیچ سه‌ختگیر نییه: سه‌رۆكێكى بێ ڕكابه‌ر، دوو جێگرى یه‌كدى ته‌واوكار، سه‌ركردایه‌تییه‌كى به‌هێز و به‌ده‌نه‌یه‌كى حزبیى چالاك و هه‌ڵسوڕاو، ئامانجڕوونى له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى كوردستان و عێراق: لێره ئامانج ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و به‌ره‌وپێشبردنى كوردستان، له به‌غداش ئامانج جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و پیاده‌كردنى پرنسیپه‌كانى (هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان). دواجار چالینجه‌كه‌ى نێچیرڤان بارزانى به زیاده‌وه به‌دیهات و زۆرینه‌ى ملیۆنیى كوردستان ده‌نگیان دا به (خزمه‌تكردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى كوردستان) و (داكۆكى له مافه ده‌ستورییه‌كانى گه‌لى كوردستان).
له كۆتاییدا تاى بانگه‌شه و كێبه‌ركێى ده‌نگدان هێوربوونه‌وه و ئیمتیحانى هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوانه به‌كۆتاهات و بڕوانامه‌ش دابه‌شكران، ماوه‌ته‌وه لایه‌نه براوه‌كان به‌و بڕواناما‌نه چى بۆ ده‌نگده‌رانیان دێننه‌دى و چ خێر و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك بۆ گه‌له‌كه‌یان شین ده‌كه‌ن.
له ڕاستیدا نه‌ك ئێستا، له مێژه دیاره خێرى كورد له كوردستان و له به‌غداش له‌چیدایه. نێچیرڤان بارزانى گووته‌نى خێر و به‌رژه‌وه‌ندیى میلله‌ت هه‌ر له‌وه‌دایه هه‌مووان لێره ته‌با و ڕێك و ده‌ست له ناوده‌ست، به‌ره‌و به‌غداش پێكه‌وه و به یه‌ك پاس به‌ڕێكه‌ون نه‌ك هه‌ر تاقمه و به ته‌كسییه‌ك، له‌وێش یه‌ك ده‌نگ بن نه‌ك هه‌ر كه‌س بۆ خۆى. به هیچ جۆرێكیش ئه‌مجاره به لاى مامه‌ڵه‌ى دابه‌شكارى و به‌شبه‌شێنه‌ى پله و پۆست و وه‌زاره‌ته‌وه نه‌چن و له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دانوستان نه‌كه‌ن. تاكه بنه‌ماى دانوستان و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موان ته‌نها و ته‌نها پابه‌ندبوون به جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و به فیدڕاڵبوونى عێراق و دابینكردنى مافه ده‌ستورییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان بێت.
كورد له به‌غدا له‌سه‌رۆك كۆماره‌وه تا جێگرى سه‌رۆكوه‌زیران و جێگرى سه‌رۆك په‌رله‌مان و وه‌زیرى سیادى و ئه‌نواع پۆست و پایه‌ى هه‌بوون و ئه‌سڵه‌ن پۆستى هه‌بوون هه‌ر نه‌په‌رژابووه سه‌ر پڕكردنه‌وه‌یان، كه‌چى هه‌موو ئه‌و پله و پۆستانه دادیان نه‌دا و به ده‌ردى كوریان نه‌خوارد. له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیشدا هه‌موولایه‌نه كوردییه‌كان كه‌م و زۆر هه‌بوون، به‌ڵام چونكه په‌رته‌وازه بوون، چى وایان پێنه‌كرا.
هه‌ر بۆیه، چیتر چوونه به‌غدا نابێ بۆ دانوستان له‌سه‌ر پۆست و پایه و به‌ركه‌وت بێت جا با ئه‌و بابه‌ته ئیستحقاقێكى ئینتیخابییش بێت، له‌مه‌وپاش ده‌بێ ئه‌وله‌ویه‌ت و پێداگیرى و ته‌وه‌رى یه‌كه‌م و سه‌ره‌كیى دانوستان جێبه‌جێكردنى ده‌ستور و سێ پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عێراقى نوێ ( هاوبه‌شى و هاوسه‌نگى و سازان) بێت كه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان زۆر به‌رچاوڕوون و زیره‌كانه كردنى به دروشمى ئه‌مجاره‌ى لیسته‌كه‌ى.
نابێ چیتر شه‌ڕ له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كورد له به‌غدا چى به‌رده‌كه‌وێت و له‌و به‌ركه‌وته‌ش چه‌ندى بۆ ئه‌م لایه‌ن و چه‌ندى بۆ ئه‌و لایه‌نه، ناشبێ له‌سه‌ر ئه‌ساسى ئه‌و جۆره به‌شبه‌شێنه‌یه ده‌ست بخرێته ده‌ستى هیچ لایه‌نێكى پێكهاته‌كانى دیكه‌وه. له جیاتى ئه‌وه ده‌بێ شه‌ڕ بۆ ئه‌و ماف و به‌ركه‌وتانه بێ كه ده‌ستور بۆ كوردى سه‌لماندووه و تا ئێستا جێبه‌جێنه‌كراوه. شه‌ڕ بۆ ئامانجه ستراتیجییه‌كه و چاره‌سه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌كه بێت كه ئه‌ویش به‌فیدڕاڵى كردنى عێراقه.
ئه‌گه‌ر ڕاستیمان بوێت، ته‌نها ئه‌مه‌ى سه‌ره‌وه ڕاستییه پوخت و ره‌وان و خاوێن و باوێنه‌كه‌یه و له‌وه بترازێ هه‌رچى ده‌گوترێت بێ جه‌دوایه. ده‌مێكه ده‌ركه‌وتووه جه‌وهه‌رى كێشه‌ى ئێمه له عێراق جێبه‌جێنه‌كردنى ده‌ستوره نه‌ك به‌شخوراویى له پله و پۆست‌دا. به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌لى كوردستانیش شه‌ڕى پێكه‌وه‌ییمان بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌ستور ده‌خوازێ نه‌ك شه‌ڕى دژى یه‌كتر له‌سه‌ر پۆست.
ئه‌م به‌ڵگه‌نه‌ویستانه‌ى سه‌ره‌وه هێنده گوتراونه‌ته‌وه بوونه‌ته وه‌عز و ئیرشاد و ئاواتخوازى و خه‌ریكه ده‌سوێن، به‌ڵام چه‌ندى كورد و هێزه سیاسییه‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكه‌یه نه‌بن، چه‌ندى دره‌خته‌كه‌مان لێره خوار و سێبه‌ره‌كه‌شى له به‌غدا هه‌ر خوار بێت، ده‌بێ ئه‌م وه‌عز و ئیرشاده دوباره‌یه، هه‌ر دووباره و دووباره‌تر بكرێنه‌وه.
