دواى پەسەندکردنى ئەنجامەکان پارەى کارمەندانى کۆمیسیۆن دابەشدەکرێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



حەسەن سەلمان، ڕاوێژکاری یاسایی کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق، ڕایگەیاند، دابەشکردنى پارەى کارمەندانى ڕۆژى دەنگدان بابەتێکى تەواو داراییە و پەیوەندیى بە کۆتاییهاتنى پڕۆسەى هەڵبژاردن و پەسەندکردنى ناوى بەربژێرە سەرکەوتووەکان لەلایەن دادگاى فیدڕاڵى هەیە.

گوتیشى، دابەشکردنى پارەى کارمەندانى ڕۆژى دەنگدان لەلایەن وەزارەتى دارایی یاخود کۆمیسیۆنى هەڵبژاردنەکان دەدرێت.

لەبارەى میکانیزمى پڕکردنەوەى شوێنى بەربژێرە دوورخراوەکانیش، ڕاوێژکارەکەى کۆمیسیۆن دەڵێت، هەر بەربژێرێکى سەرکەوتوو کە دوور دەخرێتەوە، دەنگەکانیشى ڕەتدەکرێتەوە، دەشڵێت،  ئەگەر لیستەکە بەئەندازەى بەدەستهێنانى کورسییەک دەنگى مابوو، ئەوا کورسییەکە بۆ هەمان لیست دەبێت و بەپێچەوانەوە دەدرێتە ئەو لیستەى زۆرترین دەنگى هەیە، بەڵام دەنگەکانی نەیگەیاندووەتە ئەندازەى بەدەستهێنانى کورسییەک و بە گەورەترین دؤڕاو هەژمار دەکرێت.

بڕیارە لەپاش یەکلایکردنەوەى سەرجەم تانەکان، هەفتەى داهاتوو ناوى بەربژێرە سەرکەوتووەکان بەرزبکرێتەوە بۆ دادگاى فیدراڵى بەمەبەستى پەسەندکردنیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار