"پێکهاتەی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان"
کاتژمێرێک لەمەوپێش
شەیدا رەئوف
ساڵانی زوو لە 2009 -2013 کە لە زانکۆ دەمخوێند، زۆر بە چاکی تەماشای تۆپانێ(تۆپی پێ)م دەکرد. تەنانەت لە سەیرانەکانی زانکۆش، لەجیاتی خواردنی خۆش، تۆپ و جلی یاریم لەگەڵ خۆم دەبرد.
ڕۆژانی زانکۆ هەر من نەبووم سەیری یارییەکانی چوار خولی بەهێزی ئەوروپا (ئینگلیزی، ئیسپانی، ئیتاڵی، ئەڵمانی)م دەکرد، بەڵکو خۆشبەختانە کۆمەڵێک هاوڕێی کوڕ و کچیش هەبوون وەک من چێژیان لە تەماشاکردنی تۆپانێ دەبینی. جا ئیتر دوای بەڕێوەچوونی یارییەکان و بەتەوسەوە تەماشاکردنیان، بۆ سبەینێکەی کە دەچووینەوە زانکۆ، دەستمانئەکرد بە قسەوباس لەسەر یارییەکان و شێوازی بەڕێوەچوونیان و بەهێزی و لاوازی یاریزانەکان و هەڵەی ڕاهێنەرەکان و تەنانەت ئاستی داوەری یارییەکەشمان شرۆڤە دەکرد.
هەندێ جاریش بۆ کەیفخۆشی خۆمان کارێکمان دەکرد. ئەویش دروستکردنی "پێکهاتەی سەرەکی و بەهێز" بوو بۆ ئەنجامدانی یارییەکی ئاگراوی.
بۆ ئەوە چیمان دەکرد؟
چەند هێرشبەرێکمان لە خولی ئیسپانی، بەرگریکارەکان لە خولی ئیتاڵییەوە، ناوەڕاستکارەکان لە خولی ئینگلیزییەوە، گۆڵپارێز و ئەسیستەکان لە خولی ئەڵمانییەوە دەهێنا، لێکمان دەدان و پێکهاتەیەکی بەهێزی 22 یاریزانمان دروست ئەکرد و هەر بە خەیاڵ ڕووبەڕووی یەکمان دەکردنەوە. لەکۆتاییدا دەمانگوت: واو. ئەگەر ئەمانە ڕووبەڕووی یەک ببنەوە، ئەبێ چ حەشرێک لە یاریگادا ڕووبدا؟؟
"پێکهاتەی سەرەکی دەوڵەتی کوردستان"
وەرن با لەسەر ئەو ناوەڕۆکەوە پێکهاتەیەکی بەهێز بۆ دەوڵەتی کوردستان دروستبکەین. هەر بەخۆمان حەشر بە دەوڵەتەکانی ناوچەکە بکەین. بەکورتی و بەپوختی " لەناو مەیدانی سیاسەت لوولیان بکەین".
ئەمەی خوارەوە بۆچوونی منە بۆ چوار باڵاترین پۆستی ناو دەوڵەتی کوردی، بۆ ئەوەی دەوڵەتەکەمان خاوەن پێگەیەکی کاریگەرو بەهێزی هەموو ناوچەکە و جیهانیش بێت.😍
⬇️
مەسرور بارزانی-سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی کوردستان
ئیلهام ئەحمەد-وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی کوردستان
پەروین بوڵدان-سەرۆکی پەرلەمانی دەوڵەتی کوردستان
مەزڵووم عەبدی-فەرماندەی سوپای دەوڵەتی کوردستان
وێنای بکەن ئێمە دەوڵەتی کوردستانمان هەیە، ئەم چوار کەسە هەریەکەیان ئەرکێکی ئەوەنە مەزنیان پێسپێردراوە.
واو لە شەهامەتی ئەو دەوڵەتە!
هێشتا سەرۆکی دەوڵەتەکە و وەزیرەکانی دیکە ماون.
ئاخۆ ئەوانیش چەندێک بەهێز و خاوەن پێگەن!
ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئێوە جێدەهێڵم.
بۆچوونی خۆتان بنووسن.
ئاگاداری:
*ئەم پۆستە بەدرێژایی یەک مانگ بەردەوام نوێدەکرێتەوە، تا زۆرترین کەس بتوانن بۆچوونی خۆیان بنووسن.
