کەشناسی هەرێم: ئەگەری بەفر و باران هەیە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات کە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری بەفر و نمەباران هەیە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 14-12-2025، ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دروستبوونی تەم لە ناوچە جیاجیاکاندا، لە دوای نیوەڕۆوە لە هەندێک ناوچەی شاخاوی سنووری ئەگەری بەفربارین هەیە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکانیش ئەگەری نمەباران هەیە.

سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاکان، کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچە هەور بێت و هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور. خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت 5 - 10 کم لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەی بەرەو باکووری خۆرهەڵاتە. پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ نزم دەبنەوە.

کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە، 15-12-2025، ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی بەیانیدا لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی 12 پلەی سیلیزی

دهۆک  11 پلەی سیلیزی

زاخۆ 13  پلەی سیلیزی

کەرکوک  14 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە  12 پلەی سیلیزی

سۆران 9 پلەی سیلیزی

ئاکرێ 13 پلەی سیلیزی

ئامێدی 8 پلەی سیلیزی

گەرمیان  15 پلەی سیلیزی

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار