ئیلهام ئەحمەد: لەبارەی دۆخی حەلەب لەگەڵ واشنتۆن و پاریس و ئەنكەرە لە پەیوەندیداین

20 كاتژمێر لەمەوپێش



ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەر لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵلا (شمس) ڕایدەگەیەنێت: پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن و پاریس و ئەنكەرە هەیە سەبارەت بە پەرەسەندنەكانی حەلەب. 

هەروەها ئەوەش دەخاەڕوو هەوڵدەدەین ئەو وڵاتانە رۆڵی نێوەندگیریان هەبێت لەنێوان ئێمەو دیمەشقدا. 

لەبەشێکى دیکەى چاوپێکەوتنەکەیدا باس لەوەدەکات لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە هەوڵدەدەین بگەینە بەكارهێنانی زمانی عەقڵ و لۆژیك بۆ چارەسەری پرسەكان بەبێ پەنابردن بۆ ئەنجامدانی رەشەكوژی. 

ئیلهام ئەحمەد وتیشى: هێرش بۆسەر گەڕەكەكانی (شێخ مەقسود)و (ئەشرەفیە) نوێ نییەو لە سەردەمی رژێمی پێشووش هێرش و ئەبڵوقە هەبوو، سەرباری ئەوەی رژێم كەوتووە، هێشتا ئابڵوقەو هێرشەكان بۆسەر ئەو دوو گەڕەكە بەردەوامن. 

چەند پەیامێکى ترى ئیلهام ئەحمەد...

ـ ئێمە لە پەوەندیداین لەگەڵ دیمەشق بۆ ئەوەی ئارامكردنەوەو رێگریكردن لە ئاڵۆزی گەورەتر، ئێمە لەگەڵ ئاشتی و دیالۆگ و چارەسەری پرسەكانداین.
ـ ژمارەیەك لە گروپەكان لە لازقیەو سوەیدا رەشەكوژییان ئەنجامدا، ئەوانە ئێستا لە دەوروبەری شێخ مەقسودو ئەشرەفیەن، نازانم حكومەتی سوریا چ سودێك دەبینێت لە دووبارەبوونەوەی ئەم پێشێلكارییانە.

ـ ئێمە وا لە بابەتەكە دەڕوانین كە بابەتێكی سوری- سورییە، چارەسەری پرسەكانیش دەبێت سوری بێت، بەڵام كاتێك دەستوەردان هەیە لەلایەن هێزی هەرێمایەتییەوە كە بەرژەوەندی لە سوریا هەیە، ئەمە دەبێتە بەربەست، توركیا مێژووی هەیە لە شێوەی مامەڵەكردنی لەگەڵ دۆزی كورد، باس لە مەترسی ئەمنی دەكات، لەكاتێكدا دۆزی كورد دۆزی مافە ڕەواكانەو دەبێت لەڕوانگەی مافی رەواوە تەماشای بكات نەك وەكو دۆسیەیەكی ئەمنی. 
ـ هیوادارین توركیا رۆڵی هەبێت لە هێوركردنەوەی پەرەسەندنەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار