وەزیری پەروەردەی سوریا: دەستدەکەین بە جێبەجیکردنی خوێندن بە زمانی کوردی
2 كاتژمێر لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەممەد عەبدولڕەحمان تورکۆ، وەزیری پەروەردەی سوریا، پشتگیری لە مەرسومەکەی ئەحمەد شەرع دەکات و دەڵێت، بە زووترین کات خوێندنی کورد لە قوتابخانەکاندا جێبەجێدەکرێت.
محەممەد عەبدولرەحمان تورکۆ لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، خوێندن بە زمانی کورد لە قوتابخانە حکومییەکاندا هەنگاوێکی گەورەیە بۆ بەهیزکردنی بەهاکانی یەکسانی هاووڵاتییبوون و پەتەوکردنی مافەک کلتوکرییەکانی هاووڵاتییانی کورد وەک بەشێکی دانەبڕاوی نیشتمانی سوریا.
وەزیری پەروەردەی سوریا دەشڵێت، بەزووترین کات دەستدەکەن بە نووسینەوەی مەرسومەکی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، بۆ جێبەجێکردنی خوێندنی کوردی لە قوتابخانەکاندا.
تورکۆ جەختی لەوە کردەوە، قوتابخانەکانی سوریا دەبێت بۆ هەموو کەسێک بێت و پێویستە دادپەروەری و یەکگرتوویی بەرەوپێشببەن نەک دووری بخەنەوە.
شەوی رابردوو ئەحمەد شەرع مەرسوێکی هەشت خاڵی راگەیاند کە تێدا باسی ئەوەی کرد، گەلی کورد بە فەرمی وەک بەشێکی ڕاستەقینە و گرنگی سوریا ناسێنراوە و لە ناوچە کوردییەکاندا رێگە بە خوێندنی زمانی کوردی دەدرێت.
