دۆناڵد ترەمپ: گفتوگۆیەكی زۆرباشمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لەناو فرۆكەكەی لەكاتی رۆیشتنی بەرەو مارالاگۆ لە فلۆریدا بۆ بەسەر بردنی پشووی کۆتایی هەفتە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند:
* گفتوگۆیەكی زۆرباشمان لەگەڵ ئێران ئەنجامدا، پێدەچێت ئەوانیش زۆر بە پەرۆشن بۆ رێککەوتن.
* دەبینین چ رێککەوتنێک لەگەڵ ئێران دەكەین و جیاواز دەبێت لەگەڵ رێككەوتنی پێشوو.
* دەتوانین لەگەڵ ئێران بگەینە رێککەوتن، پەلەشمان نییە، ڤەنزوێلاتان لەبیرە؛ ماوەیەک چاوەڕێمان کرد پێش ئەوەی پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببەین.
* سەرەتای هەفتەی داهاتوو جارێکی تر کۆدەبینەوە، کاتێکی زۆرمان هەیە لەبارەى رێککەوتن لەگەڵ ئێران.
*ئێرانییەکان باجی قورسی نەگەیشتن بە رێککەوتن دەزانن.
*چەکی ئەتۆمی قبوڵ ناکەین، ئێستا ئێرانییەکان ئامادەیی قبوڵكردنی زیاتریان هەیە لە ساڵێک لەمەوبەر.
*ئەنجامی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران زۆرێك تووشی سەرسوڕمان دەکات.
*كەشتیگەلێكی گەورەی دەریاییمان هەیە بەرەو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڕوات، بەم زووانە دەگاتە ئەوێ، دەبینین شتەکان چۆن دەڕۆن.
