ترامپ: ئەمەریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا ڕایگەیاند ئەمەریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە و لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا بە شێوەیەکی بێ وێنە هێزی سەربازیی وڵاتەکەی سەرلەنوێ دروستکردووەوە و بەهێزتر بووە.
ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە، 5ی مانگی دوو لە پەیامێکدا لە تۆڕی تروث وتی "ئەمەریکا بەهێزترین وڵاتی جیهانە. من لە خولی یەکەمدا بە تەواوی لەشکرەکەمانم سەرلەنوێ بنیادنایەوە، لە نێویاندا چەکی ئەتۆمی نوێ و زۆرێک لە چەکە ناوەکییەکان نۆژەن کراونەتەوە.
وتیشی "هێزی واڵاییم بۆ زیاد کرد و پرۆسەی بەهێزکردنی سوپای ئەمەریکا بەردەوامە و گەیشتووەتە ئاستێکی بێ پێشینە."
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ڕایگەیاند، ئەمەریکا کەشتی جەنگی نوێ زیاد دەکات کە سەد هێندە بەهێزترە لە کەشتییە جەنگییەکانی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەم وەک ئایاوا، میزۆری و ئەلەباما.
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا لە سەرانسەری جیهان ڕێگری لە شەڕی ئەتۆمی گرتووە، لەوانە لە نێوان پاکستان و هیندستان، ئێران و ئیسرائیل و ڕووسیا و ئۆکرانیا.
هەروەها ڕەخنەی لە پەیماننامەی نیو ستارت (NEW START )گرت و بە سەودایەکی خراپ ناودێری کرد و وتی بە شێوەیەکی بەرفراوان پێشێل کراوە. ترامپ لەبری درێژکردنەوەی ڕێککەوتنەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ئەمەریکا شارەزایانی ئەتۆمی بەکاربهێنێت بۆ کارکردن لەسەر پەیماننامەیەکی نوێ و باشترکراو و مۆدێرن کە بتوانێت بۆ ماوەیەکی درێژتر کاری پێ بکرێت.
