نۆ وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندییان بە ترەمپەوە كردووە

کاتژمێرێک لەمەوپێش



دوو بەرپرسی ئەمریکی بە ماڵپەڕی ئاکسیۆسیان راگەیاندووە، پلانەکانی دانوستانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکاو ئێران رۆژی هەینی زیندووکرانەوە، دوای ئەوەی چەند سەرکردەیەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بەپەلە فشاریان خستە سەر ئیدارەی ترەمپ بۆ رێگەگرتن لە جێبەجێكردنی هەڕەشەکانی بە کشانەوە لە دانوستانەكان و بڕیاردراوە دانوستانەکان لە عومان بەڕێوەدەچن، وەک ئێران پێداگری لەسەر کردبوو، سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا سەرەتا هەر گۆڕانکارییەکى لە پلانی سەرەتایی بۆ بەڕێوەچوونی لە ئەستەنبوڵ رەتکردەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە، ئەو كێشەیە مەترسی لە سەرانسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد لەوەی رەنگە ترەمپ پەنا بۆ کردەوەی سەربازی ببات، لانیکەم نۆ وڵاتی ناوچەکە لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندییان بە کۆشکی سپییەوە کردو بە چڕی داوایان لە ئەمریکا کرد کە دانوستانەکان هەڵنەوەشێنێتەوە.

لەلایەکى دیکەوە، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بە زمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی، بڕیارە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا کاژمێر 10 بەیانی رۆژی هەینی لە مەسقەت بەڕێوەبچێت، سوپاسی برایانی عومان دەکەم کە هەموو شتێکی پێویستیان بۆ ئەو دانیشتنە رێکخستووە.

ئەمشەو ئاژانسی هەواڵی ئەکسیۆس بڵاویکردەوە، گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەڵوەشێنرانەوە.

هاوکات هەر ئێستا بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە دانوستانەکانی نێوان واشنتۆن و تاران رۆژی هەینی لە عومان بەڕێوە دەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار