سەرمایەدارانی "نیشتمان" بێئاگان لە کۆژانی هاونیشتمانان

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دکتۆر سەلاح گەرمیانی

مارسێل لیبرون، ملیۆنیر و خێرخوازێکی کەنەدییە لە شاری نیو برونسویک.  پێشتر خاوەن کۆمپانیای Radian6 کە کۆمپانیایەکی چاودێری سۆشیال میدیابوو. کۆمپانیاکەی ئەفرۆشێت بە ۲٥۰ ملیۆن دۆلار. 

پاشان بڕیارئەدات پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون دروستبکات بۆ هەژاران، بەتایبەتی لانەوازانی سەرشەقامەکان. پرۆژەکەی لەژێر ناوی "۱۲ دراوسێ" کە وەک دەستپێک لە ۹۹ خانووی بچووک پێکهاتبوو و پاشان لەلایە ڕێکخراو و کەسانی خێرخوازی ترەوە پەرەیپێدرا و فراوانتر بوو. دیارە هەر لەاو پرۆژەکەدا کارخانەی جۆراوجۆری دروستکرد بۆ ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دانیشتوانی پرۆژەکە و لەگەڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکان.

لەم هەرێمی کوردستانەدا، لەسایەی خێروبێری ئەم نشتمانەدا چەندین ملیاردێری و دەیان ملێونیری دۆلاری تیادا هەڵتۆقیون کە بە سەرمایەداری نیشتمانی لە میدیاکاندا ناویان ئەهێنن لە بۆنەکاندا وەک لە کاتی کارەساتە سروشتییەکاندا بەهۆی یارمەتێدان بە بڕێک پارە یان کەلوپەل، یان بۆ ناو و ناوبانگ مزگەوت  دروست ئەکەن یان ئیوارە خوان لە مانگی ڕەمەزاندا سازئەکەن. 

بەڵام نابیستین کەسێکیان پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەتان، نەخۆشخانەیەک بۆ هەژاران یان سەنتەری خزمەتگوزاری بۆ کەمئەندامان و بەساڵاچوان و توشبووانی ئۆتیزم دروستبکەن. هەر لە هەڵپەی کەڵەکەکردنی سەرمایەدان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار