مارکۆ رۆبیۆ: ئێران نایەوێت لەبارەی پرسی مووشەکی خۆی دانوستان بکات 

3 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ جەخت لەوەدەکاتەوە کە ئێران نایەوێت دانوستان لەسەر پرسی مووشەکی خۆی بکات و هەر ئەو پرسەش گرێ و کێشەیە لە دانوستانەکان.

رۆژی پێنجشەممە 26ی 2ی 2026، هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نیوان ئێران وئەمریکا لە جنێڤ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" جگە لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، مووشەکی بالیستیکی وڵاتەکە و هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە کەنداوی فارسیش هەڕەشەیەکی جیددییە بۆ سەر ئەمریکا".

ناوبراو وتی: ئێران هەڕەشەیەکی زۆر جیددییە بۆ سەر ئەمریکا و ماوەیەکی زۆرە هەروا بووە، و نایەوێت لەسەر پرسی موشەکی خۆی دانوستان بکات وهەر ئەوەش گرێیەکی گەورەیە. 
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان لەناوچوو، پێیان گوترا هەوڵی دەستپێکردنەوەی مەدەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا دەبینیت بەردەوام هەوڵی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی بەشەکانی دەدەن، ئەوان لە ئێستادا پیتاندن ناکەن، بەڵام هەوڵدەدەن بگەنە ئاستێک کە دواجار بتوانن ئەو کارە بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە هەر یەک لە لایەنی ئێران و ئەمریکا بۆ گەڕی سێیەمی دانوستانەکان بۆ گفتوگۆکردنی پرسی موشەکی و ئەتۆمی ئێران لە جنێڤن

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار