ئەردۆغان داوای زەکات لە خەڵکی وڵاتانی ئیسلامی دەکات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە هاوڵاتیانی ولاتانی ئیسلامی کرد زەکات بدەن بە وتەی ئەو بەو شێوەیە هەژاری نامێنێت.
ئەردۆغان وتی "له‌سه‌دا ٢١ی دانیشتووانی وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی واتا ٣٥٠ ملیۆن خوشك و برامان له هه‌ژاری و ده‌ستكورتییه‌كی زۆردا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن".
هەروەها وتی "لەنێوان دەوڵەمەندترین و هەژارترین وڵاتی ئیسلامی‌دا جیاوازی داهات زیاتر لە ٢٠٠ هێندەیە. موسڵمانان ئەگەر زەکات بدەن لە وڵاتێکی ئیسلامی‌دا هەژار نامێنێت".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار