هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر: دواى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وام نابێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پارێزگارى سلێمانى جه‌خت ده‌کاته‌وه له‌وه‌ى له رۆژانى جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به قه‌ده‌غه‌کردنى هاتوچۆ جێبه‌جێ ده‌کرێت و ده‌شڵێت" دواى جه‌ژن قه‌ده‌غه‌که به‌رده‌وام نابێت."
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئایارى 2020 هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌کر، پارێزگارى سلێمانى، به میدیاى ره‌سمى گۆڕ‌انى راگه‌یاند:"پابه‌ندده‌بین به بڕیاره‌کانى وه‌زارتى ناوخۆوه‌و وه‌ک خۆى جێبه‌جێ ده‌کرێن که هۆکاره‌که‌ى ته‌نیا بارودۆخى ته‌ندروستیه، چونکه له رۆژانى جه‌ژندا تێکه‌ڵاوبونى زیاد له پێویستى خه‌ڵک هه‌یه‌و کاسه‌یه‌کى چکلێت ده‌یان که‌س ده‌ستى بۆ ده‌به‌ن".
هه‌روه‌ک جه‌ختى کرده‌وه که ئامانج له‌و بڕیاره ته‌نها پاراستنى ته‌ندروستییه‌و وتى"ئه‌گه‌رنا رۆژانى پێش جه‌ژن قه‌ده‌غه رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌و رۆژانى دواى جه‌ژنیش قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ به‌رده‌وام نابێت."