‌ ‌مه‌سرور بارزانی: هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا

"دۆخێکى سه‌ختى ئابورى له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى ئێمه‌یه‌"

6 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌مشه‌و له‌په‌یامێکى ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌شڵێت:"دۆخێکى سه‌ختى ئابورى له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى ئێمه‌یه‌".

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" داوا له‌هاوڵاتیان ده‌که‌ین له‌جه‌ژنى ره‌مه‌زاندا رێکاره‌کانى خۆپارێزى و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌کان له‌به‌رچاو بگرن".

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌هۆى لێکه‌وته‌ ئابورییه‌ کۆرۆنا و دابه‌زینى نرخى نه‌وت رووبه‌ڕووى دۆخێکى سه‌ختى ئابورى بونه‌ته‌وه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ى خواستى ئێمه‌یه‌، له‌هه‌وڵدان بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى بارگرانى له‌سه‌ر هاوڵاتیان، هه‌موو هه‌وڵێکیان خسته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌رى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غداد".
زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه‌....
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار