ڤیدیۆ؛ پێشمه‌رگه‌یه‌کى زێره‌ڤانى پارتى: هێمن هه‌ورامى له‌سه‌ر نووسینى کۆمێنتێک هه‌ڕه‌شه‌م لێده‌کات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتى
پێشمه‌رگه‌یه‌کى زێره‌ڤانى رایده‌گه‌یه‌نێت هێمن هه‌ورامى له‌سه‌ر نووسینى چوار دێڕ کۆمێنێت هه‌ڕه‌شه‌ى لێکردووه و ده‌شڵێت:" که‌سانى وه‌کو هێمن هه‌ورامى سووکایه‌تى به‌که‌سوکارى شه‌هیدان ده‌که‌ن".
ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د که پێشمه‌رگه‌یه‌کى زێره‌ڤانى پارتییه و باوکیشى شه‌هیده، له په‌یامێکى ڤیدیۆییدا بۆ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى ده‌ڵێت رۆژى 20/1/2020 کۆمێنتێکى بۆ هێمن هه‌ورامى نووسیوه و تێیدا باسى له‌وه کردووه که له فه‌یسبووک "شین بۆ پێشمه‌رگه‌ى مردوو مه‌که‌ن، وه‌ره من ده‌تبه‌م بۆ لاى چه‌ندین پێشمه‌رگه که دڵیان به سهلامێکتان خۆشه".
به‌ڵام هێمن هه‌ورامى ئه‌و کۆمێنتهى وه‌ک سووکایه‌تییه‌ک داده‌نێت و په‌یوه‌ندى به دوو فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه‌که‌وه کردووه و پێى راگه‌یاندوون "ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا خۆى لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌کات".
