‌مه‌رجه‌کانى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا راگه‌یه‌ندرا

دوو سیناریۆ رێککه‌وتنیان یه‌کلایده‌کاته‌وه‌... تا کۆتایى ئه‌مساڵ کارى پێده‌کرێت

3 مانگ لەمەوپێش



 
هاوڵاتى
دواى گه‌رانه‌وه‌ى وه‌فدى دانوستانکارى هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى پرسى موچه‌و شایسته‌ داراییه‌کانییه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر، بڕیاره‌ مه‌سرور بارزانى کۆببنه‌وه‌ بۆ بریاردانى کۆتایى له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ى که‌ به‌غداد بۆ رێکه‌وتن دیارى کرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 29ى حوزه‌یرانى 2020 سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ حکومه‌تى هه‌رێم به‌ پێگه‌ى (العراق الیوم)ى راگه‌یاندووه‌ که‌ به‌غداد داواى له‌ هه‌رێم کردبوو به‌ راده‌ستکردنى ته‌واوى نه‌وته‌که‌ى و له‌گه‌ڵ داهاتى 50%ى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان له‌به‌رامبه‌ر ناردنى بڕى 600 ملیار دینار بۆ هه‌ر مانگێک.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه‌ که‌ ئاراسته‌کان به‌و شێوه‌یه‌ که‌ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌زامه‌ندى ده‌رببڕێت به‌ پێدانى نه‌وته‌که‌ى و راده‌ستکردنى له‌ 50%ى داهاتى ده‌روازه‌ سنورییه‌کان به‌مه‌رجێک حکومه‌تى ناوه‌ندى بڕى پاره‌که‌ى بۆ 650 ملیار دینار زیاد بکات له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتى پێدانى موچه‌ى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و زیندانیانى سیاسى بکه‌وێته‌ ئه‌ستۆى حکومه‌تى عێراق.

ئاشکراشیکردوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌غدا ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ نوێیه‌ى حکومه‌تى هه‌رێم بدات ئه‌وا راسته‌وخۆ رێککه‌وتن ئه‌نجام ده‌درێت و بۆ مانگى داهاتوو کارى پێده‌کرێت.

له‌لایه‌کى دیکه‌وه‌ به‌وپێى حکومه‌تى عێراق له‌ قه‌یرانى دارایدایه‌ یه‌کێکى دیکه‌ له‌ سیناریۆکان ئه‌وه‌یه‌ که‌ حکومه‌تى عێراق مانگانه‌ 200 ملیۆن دۆلار بۆ حکومه‌تى هه‌رێم ره‌وانه‌ بکات له‌به‌رانبه‌ر نیوه‌ى داهاتى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ فیدراڵییه‌کان و فرۆکه‌خانه‌کان و هه‌رێم رۆژانه‌ 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته‌که‌ى راسته‌وخۆ بفرۆشێت و موچه‌و پێداویستییه‌کانى دابین بکات.

هاوکات ئه‌وه‌ دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ که‌ رێکه‌وتن ئه‌نجام بدرێت له‌نێوان هه‌ردوولادا ته‌نها بۆ ئه‌مساڵ و ئه‌و چه‌ند مانگه‌ى 2020 ده‌بێت.
 
   
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار