حکومەت لەباج و کرێی کرێنشینان خۆش دەبێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان رایگهیاند بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران له کرێى باچ و کرێى دوو مانگى کرێنشینان خۆشدهبێت وهک هاوکاریهک کهبههۆى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناوه هاوڵاتیان نهیانتوانیوه کار بکهن.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ئهمرۆ پێنجشهممه، 2تهمموزى 2020 رایگهیاندووه" بڕیاردرا بە لێخۆشبونی باج و كرێی دو مانگی بەهۆی رێككارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ كرێچییەكانی حكومەت دەركرد.
لەو نوسراوەدا ئەمڕۆ ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەکان و خانوبەرەی میری کراوە، ماوەی چالاکی بۆ بەدەستهێنانی داهات کە دەکەونە ژێرباری وەرگرتنی باج بە هەمو جۆرەکانییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە پۆلێنكردوە.
1. خانوبەرەی میری
جێبەجێکردنی بڕگەی 1 و 2 بە بڕیاری ژمارەی 51 لە 05-05-2020ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ لێخۆشبونی کرێ و سودی دواکەوتنی کرێچییەکانی موڵکەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانوبەرەی میری بۆ ماوەی 2 مانگ بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 11-05-2020 کە لەو ماوەیە نەیانتوانیوە بەشێوەی ئاسایی موڵکەکان بەکاربهێنن.
2. سەبارەت بە وەرگرتنی باج بەمشێوەیە دەبێت:
- بەخشینی باجدەران لە سزا و سودی دواکەوتن لە باجدان بەهۆی رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەگەر ماوەکە کەوتبێتە نێوان 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020.
- درێژکردنەوەی ماوەی دانی قیست بۆ ماوەی دو مانگ بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020.
- درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی راپۆرتی باجی لێبڕینی راستەوخۆ بەپێی ئەو رێنماییانەی کە لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی دەرچوە.
- سەرجەم ماوە یاساییەکانی پابەندبونی باجدەر بە رێکارەکانی باج بۆ ماوەی دو مانگ لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 بەهۆی رەچاوکردنی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
3. سەبارەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان و خانوبەرە بەمشێوەیە دەبێت:
- باجی دەرامەت و کۆمپانیاکان
پێویستە لەکاتی خەمڵاندنی باجدەران بۆ ساڵی 2020 ی دارایی رەچاوی وەستانی چالاکییەکان بکەن بۆ ماوەی دو مانگ بەهۆی رەچاوی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 واتە ئەو ماوەیە خەمڵاندنیان بۆ ناکرێت.
- باجی خانوبەرە
- لەکاتی وەرگرتنی باجی خانوبەرە و زەوی دەبێ رەچاوی ماوەی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە 11-03-2020 تاوەکو 10-05-2020 دەستپێدەکات.