فڕۆکەخانەی سلێمانی: گەشتە ناچارییەکان بەردەوام دەبن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگهیاند دوای بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، گەشتە ناچارییەکان بەردەوام دەبن.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئهمرۆ پێنجشهممه، 2تهمموزى 2020 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دوایی بڕیاری ماوەی درێژکردنەوەی ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن (دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقییەوە)، ئاگاداری ھاووڵاتییان دەکەین پاڵپشت بە وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی لەلایەن کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و بە جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەشتە ناچارییەکان بەردەوام دەبن.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو ھاووڵاتییانەی کە ڕێگەی گەڕانەوەیان لێگیراوە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەشتی ناچاریان بۆ ئەنجام دەدرێت، ئەنجامدانی گەشتی ناچاری لە چواچێوەی بڕیاری تایبەتدایە و ھیچ پەیوەندی بە ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەشتیاری نییە.
ماوهى زیاتر له 6مانگه ههموو گهشته فرۆکهوانیهکان لهعێراق و ههرێمى کوردستاندا بههۆى بڵاوبونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆناوه راگیراوه.