کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی هەرێم، رایگەیاند، شەپۆلی سەرما ارادەیەک کۆتایی دێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت، ئاماژەی بەوەشکردوە، لە زۆربەی ناوچەکانی تر نمەباران دەبێت و لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت .
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینی بۆ 48 سەعاتی داهاتووی کەشوهەوا بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرە پێشبینییەکان، لە تەواوی ناوچەکان نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر.
کەشناسی دەشڵێت؛ پلەکانی گەرما یەک بۆ سێ پلە بەرز دەبنەوە، بەڵام لە کاتکانی شەودا رێژەی بارینی بەفر و باران و کرێوە زیاتر دەبێت.
لە بارەی کەشی سبەینێشەوە، دەڵێت؛ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین و بەفر بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی شەو، دواتر شەپۆلەکە لاواز دەبێت.
لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە، کەشناسی هەرێم ئەوەیخستوەتەڕوو، بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ یەک بۆ سێ پلە نزمدەبنەوە.
پێشبینی بۆ بەرزترین پلەکانی گەرماش بەمشێوەیەیە؛
هەولێر : 7 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆک : 5 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 4 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 9 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 6 پلەی سیلیزی
