سەرۆک بارزانی: هیوادارم ساڵی نوێ ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بێت بۆ کوردستان و عێراق و جیهان
2 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان و سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی، لە تۆڕی کومەڵایەتی ئێکس بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دا هاتووە: بەبۆنەی سەری ساڵی تازە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكان، پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان، سەرجەم خەڵكی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. هیوادارم ساڵی تازە، ساڵی خێر و خۆشی و بەختەوەری بۆ کوردستان و عێراق و هەموو جیهان بێت.
