ئەو ڕۆژەی کوڕەکەی خیانەتی لە باوکی کرد

23 كاتژمێر لەمەوپێش



وەرگێرانی لە عەرەبییەوە: سالار سەروای

لەگەڵمان بن بۆ زانینی چیرۆکەکە:
لە بەیانیەکی هێمنی مانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ کاتێک شێخ خەلیفە بن حمدی دووەم لە ئوتێلێکی سویسرا قاوەی بەیانیی دەخواردەوە، هەواڵێکی بۆ هات کە دەستەکانی کەوتنە لەرزین..

چیرۆکەکە بەم جۆرە بوو؛ تەلەفۆنەکە زەنگی لێدا و شێخ خەلیفە وەڵامی دایەوە، دەنگێکی لەرزۆک پێی گوت: "جەنابی میر... شێخ حەمەدی کوڕت خۆی بە میری قەتەر ناساندووە... دەوڵەتیش بەیعەتی پێداوە". 

تەلەفونەکە داخرایەوە و بێدەنگییەکی ترسناک باڵیکێشا... پاشان ئاهێکی هەڵکێشا و فرمێسک لە چاوەکانی هاتنەخوارەوە. وتی: ئەمە لەبەر ئەوە نییە کە لە دەسەڵات لابراوم... بەڵکو لەبەر ئەوەیە چەقۆکە لە کوڕەکەی خۆمەوە لێم دراوە.!
بەردەوام بوو، وتی: لە ژیانمدا ڕووبەڕووی چەند نەیار بوومەتەوە، چەند قەیرانی قورسم تێپەڕاندووە... بەڵام هەرگیز بە خەیاڵمدا نەهاتووە خەنجەری خیانەت لە گۆشت و خوێنی خۆمەوە بێت. 

سوپا نەبوو، توندوتیژی نەبوو، کودەتایەکی بێ خوێن بوو، بەڵام بوومەلەرزەیەک بوو لە دڵدا و وێرانکارییەک بوو لە ڕۆحدا.
چیرۆکی کەوتنی "میر" لە قەتەر ئێجگار جیاواز بوو، چونکە نە لەلایەن خەڵکەوە ڕووخێنرا... نە لەلایەن هێزی دەرەکییەوە... بەڵکو لەلایەن کوڕەکەی خۆیەوە! 

شێخ خەلیفە لە دەربەدەریدا مایەوە، لە دوورەوە سەیری وڵاتەکەی دەکرد... سەبارەت بە حەمەدی کوڕی، دەستی بە دەسەڵاتێکی درێژخایەن کرد کە ڕوخساری قەتەری گۆڕی. بەڵام مێژوو ڕاستییەکی تۆمار کرد:

٢٧ی حوزەیرانی ١٩٩٥... ئەو ڕۆژەی کوڕەکە لە قەتەر خیانەتی لە باوکی کرد! ئەمە بووە ئەو چیرۆکەی جیهانی هەژاند و وانەیەکی لەبیرنەکراوی لە مێژووی قەتەر نوسیەوە!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار