مەزڵوم عەبدی: بەشداری کۆبونەوەی پاریس دەکەم

دوێنێ



ژەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كەناڵی "الحدث"  باسى لەسەر چەند پرسێکى جیاوازکردوە، لێرەدا بەشێک لەپەیامەکانى دەخەینە ڕوو.

ئەو دەڵێت ئاگادار کراینەوە کۆبوونەوەی پاریس لەسەر داوای دیمەشق بەهۆی ڕووداوەکانی سویدە دواخراوە، وەکخۆشى بەشداری کۆبونەوەی پاریس دەکات، وتیشى: 
دیمەشق ئامادەیی خۆی پێی راگەیاندوین بۆ رازیبوون بە داخوازیی کورد، لەبارەی زمان و مافە کولتوورییەكان.

لەسەر ڕێککەوتنامەى ١٠ى ئازارى دیمەشق ئاماژە بۆ ئەوەدەکات، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بە هۆکاری پەیوەست بە ئێمە و دیمەشق بە هێواشی بەرەوپێش دەچێت، وتیشى: ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار، بەڵام جێبەجێکردنی پێویستی بە کاتی هەیە.

عەبدى باس لەوەدەکات ڕۆژانە لەڕێگەى کەناڵەکانی پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی سوریا گفتوگۆیان هەیە،  وتى: خەریکە خولی نوێی گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ئەنجام دەدەین.

ئاماژەى بۆ ئەوەکرد یەکخستنی (١٠٠) هەزار چەکدار لە وەزارەتی بەرگری سوریا پرۆسەیەكی گەورەیە، بەڵام لەگەڵ حکومەت هاوڕاین لەسەر یەکڕیزی سوریا بە یەک سوپا و یەک ئاڵا،  هەندێک دامەزراوەی سیادی  دەبێت بە ناوەندگەرایی بمێننەوە.

جەختى کردەوە ئەوان داواى ئەوەیانکردوە زمانی کوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی زمانی فەرمی بێت لە ناوچە کوردنشینەکان، دەشلێت: بە فەرمی داوامان لە دیمەشق كردووە بۆ گەڕانەوەی دامودەزگاکانی حکومەت، بۆ شارەكانی رەقەو حەسەکەو دێرەزور.
بەشێک دەبین لە وەزارەتی بەرگری سوریا.

سەبارەت بەڕۆڵى وتاڵان فەرماندەى هەسەدە دەلێت: سعودیە دەتوانێت رۆڵێکی ئەرێنی ببینێت ئەگەر وەک ناوبژیوانێک لە دانوستانەکانمان لەگەڵ دیمەشقدا، هەوڵ دەدەین ئاگربەست لە باکووری رۆژهەڵاتی سوریا بگۆڕین بۆ ئاشتییەکی گشتگیر.

هەر لەوچاوپێکەوتنەید، مەزڵوم عەبدى دەلێت: تاکە بژاردەی ئێمە لەگەڵ دیمەشق گفتوگۆیە، دیدارەکەم لەگەڵ سەرۆک شەرع ئەرێنی بوو، دوای سێ کاتژمێر گفتوگۆ توانیمان بگەینە رێککەوتن.

پێشى وایە رووداوەکانی سوەیدا هانیان دەدات بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان و گەیشتن بە ڕێککەوتن، وتى: هەموومان لەسەر یەکگرتوویی سوریا هاوڕاین و نا ناوەندێتی بە مانای دابەشکردنی وڵات نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار