دەنگدانەوەی ناوچەیی و جیهانیی لەبارەی پێکدادانە چەکدارییە خوێناوییەکەی سلێمانی

8 كاتژمێر لەمەوپێش



ئامادەکردن: هاوڵاتی
دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کەسایەتی سیاسی دیاری کورد و سەرۆکی بەرەی گەل کە پارتێکی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆنە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ئەمەش لە دوای تێکهەڵچوونێکی توندوتیژ بۆ ماوەی نزیکەی چوار کاتژمێر لە شاری سلێمانی.

ڕووماڵی بەربڵاوی لەلایەن دەزگا میدیاییە ناوچەیی و جیهانییەکانەوەی بەدوادا هات. 

ڕووبەڕووبوونەوەکە کە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢٥ لە نزیک هۆتێل لالازار سەریهەڵدا و چەندین زیانی گیانی لێکەوتەوە و شەپۆلێکی کاردانەوەی سیاسی و گشتیی لێکەوتەوە. میدیای نێودەوڵەتی و ناوچەیی ڕووماڵی هەواڵیی و شیکارییان لەبارەیەوە ئەنجامدا.

هەندێک لە سەردێڕ و میدیاکان:
- ئەشرق ئەلئەوسەت (عەرەبی): تیشکی خستە سەر داینامیکی دەسەڵاتی ناوچەیی و ڕۆڵی سەرکردایەتی یەکێتی.
- بی بی سی عەرەبی و 

- فەرەنسا 24 عەرەبی: کورتە بەشی پەخش کراو لەسەر نائارامییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر سیاسەتی کوردی.
- الجزیرە عەرەبی: کاریگەرییە بەرفراوانەکانی بۆ حوکمڕانی و بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستانی عێراقی گرتەوە.
هێزە ئەمنییەکان گەمارۆی هۆتێل لالازاریان دا و بەهۆیەوە چەندین کاتژمێر ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداری توند بەردەوام بوو. 
دواجار لاهور شێخ جەنگی و پۆڵادی برای دەستبەسەرکران و لەگەڵ کۆمەڵێک لە چەکدارەکاان و لایەنگرانیان خۆیان ڕادەست کرد.
هەندێکی تر لە مانشێتی دەزگا میدیاییەکانی جیهان: 

کەناڵی "میدیا لاین - هێڵی میدیا The Media Line " کە بنکەکەی لە بەریتانیایە،  
سەردێڕی: "لە پێکدادانەکانی دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی سیاسی کورد لە باکووری عێراق پێنج کەس کوژران".

پێگەی هەواڵی عەرەبی نوێ "العربی الجدید" : 
"پێکدادانێکی کوشندە لەگەڵ دەستگیرکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی کوردستانی عێراق"

"سکای نیوز عربیە"
سلێمانی لەژێر ئاگردایە... ئاسایشی کوردستانی عێراق بەرەو کوێ دەڕوات؟  

"AP News"
کەسایەتییەکی سیاسی کورد لە عێراق دەستگیرکرا، بەهۆیەوە پێکدادان و پێکدادان و کوژرانی ٥ کەسی لێکەوتەوە.
کەسایەتییەکی سیاسی کورد لە عێراق دەستگیرکرا و پێکدادانەکانی لێکەوتەوە.
ئێران ئینتەرناشیونال - ماڵپەڕ
مانشێت: “دەستگیرکردنی کەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی دوای پێکدادانی چەکداری لە سلێمانی”

مانشێت و ناوی ئەو دەزگا ڕاگەیاندنانەی تورکیا کە باسیان لە تێکهەڵچوونەکانی سلێمانی و دەستگیرکردنی لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی، سەرۆکی بەرەی گەل و هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی کردووە:

---
ڕووماڵی میدیای تورکیا، مانشێتەکان

تورکیە ئەمڕۆ- پۆرتاڵی هەواڵی ئۆنلاین Türkiye Today
سەردێڕ- هێزە کوردییەکانی عێراق کەسایەتی ئۆپۆزسیۆن لاهور شێخ جەنگی دوای پێکدادانی چەکداری دەستگیر دەکەن”

هابەرتورک - ڕۆژنامە / ماڵپەڕ Habertürk
سەردێڕ: شیکردنەوەی کاریگەرییە ناوچەییە فراوانەکانی ململانێی دەسەڵاتی ناوخۆیی کورد. هابەرتورک

سێربێستیەت-هەواڵی ئۆنلاین  Serbestiyet
سەردێڕ: سلێمانی، پێکدادانی توندی چوار کاتژمێری و لە ئەنجامدا، دەستبەسەرکردنی لاهور تاڵەبانی.

ABCmedia.am (میدیای زمانی تورکی)
سەردێڕ: “سەرۆکی پارتی بەرەی گەلی کوردستان لەدوای پێکدادانی چەکداری لە عێراق دەستگیرکرا"

ئەم ڕووداوە گرژییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستانی نوێکردەوە و نیگەرانییەکانی لە سەر ئازادییە سیاسییەکان و سەربەخۆیی دادوەری لە هەرێمی کوردستان لە ناو کۆمەڵگای کوردستانی زیاتر کردووە. چاودێرانی نێودەوڵەتی و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و کونسوڵگەریی و باڵیۆزخانەکانی ووڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاندراو و بەیاننامەیان بڵاوکردوونەتەوە بە گشتی داوای گەڕانەوەی ئارامیی و سەروەریی یاسا دەکەن سەرەڕای ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی کاری سیاسیی وڕاگەیاندن. 
بەشێک لەو ناوەند و دەزگایانەی بەیاننامە و ڕاگەیانراویان بڵاوکردووەتەوە:
-  باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق و کونسوڵگەری گشتی ئەمریکا لە کوردستان.

-  کونسوڵگەری گشتی بەریتانیا لە عێراق
-  یونامی - نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق
-  ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان. 
زۆر لایەن و ناوەندی دیکەی ناوچەیی و نێو دەوڵەتی.

ئەمە سەرباری ڕاگەیانراوی دەزگا دەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، لەوانە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق و هەروەها چەندین لایەنی سیاسیی لە کوردستان و  عێراق. 
هەروەها بۆ ڕاگرتنی توندوتیژیی و کۆتاییپێهێنانی کەشوهەوای سەربازیی لە شارەکەدا لە سلێمانی، چەندین ناوەندی کولتوریی و چەندین ڕێکخراوی مەدەنیی ڕاگەیانراویان بڵاوکردووەوە و هەروەها کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنیی بوارەکانی مافەکانی مرۆڤ و نووسەر و ئەکادیمیی و میدیاکار داوای کۆتاییپێهێنانی فەزای میلیتاریستی لە شارەکەدا دەکەن و هەروەها داوای ڕێزگرتن لە ڕێکارە یاسایی و مەدەنیی و شارستیانییەکان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار