ئەمریکا: بافڵ تاڵەبانى هەڵەى کردووەو دەبێت باجەکەى بدات

6 كاتژمێر لەمەوپێش




پیش ئەنجامدانى هێرشەکەى لالەزار، شەوى ڕوداوەکە لەئۆفیسى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاو پنتاگۆنەوە چەند جارێک پەیوەندى بە بافڵ تاڵەبانیەوە کراوە، بەڵام پەیوەندیەکان فەرامۆشکراون و وەڵام نەدراونەتەوە بەوەش بەرپرسانى ئیدارەى ئەمریکا تورەبووەو ئێستا یەکێتى دەیەوێت پەیوەندى بکەنەوە بەوانەوە هیچ وەڵامێکیان نادرێتەوە.

چەند بەرپرسێکى ئیدارەى ئەمریکاو وەزارەتى بەرگرى و ئاژانسى هەواڵگرى سى ئاى ئەى، زۆر توڕەن لە بافڵ تاڵەبانی بەهۆى شێوازى مامەڵەکردنى لەگەڵ دۆسیەى لاهور شێخ جەنگى. 

بەوتەى سەرچاوە ئاگادارەکان بافڵ تاڵەبانی چەند ڕۆێک پێشتر بە بەرپرسە ئەمریکیەکانى وتووە لاهور شێخ جەنگى پیلانى کوشتنى منى داڕشتوە، ئەمەش وایکردوە کە ئەمریکیەکان پلانى خێرا بگرنە بەر، بەڵام پلانى ئەمریکیەکان ئەوەنەبووە کە لاهور شێخ جەنگى دەستگیربکرێت چونکە ترسیان لەوەبووە ئەم کارە پشێویەکى جەماوەریی دروستبکات و پشتیوانیەکانى لاهور زیادبکات، بەڵکو ویستویانە بەڕێگاى یاسایی ئەم دۆسیە یەکلایی بکرێتەوە.

شەوى ڕوداوەکە لەئۆفیسى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاو پنتاگۆنەوە چەند جارێک پەیوەندى بە بافڵ تاڵەبانیەوە کراوە، بەڵام پەیوەندیەکان فەرامۆشکراون و وەڵام نەدراونەتەوە بەوەش بەرپرسانى ئیدارەى ئەمریکا تورەبووەو ئێستا یەکێتى دەیەوێت پەیوەندى بکەنەوە بەوانەوە هیچ وەڵامێکیان نادرێتەوە.

لەدوێنیوە بەتەواوى لێکۆڵینەوە دەستیپێکردوەو ئەمریکا بەچڕى هاتونەتە سەر هێڵ و  یەکێک لەڕاویژکارەکانى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا وتویەتى بافڵ تاڵەبانی هەڵەیەکى کردوەو دەبێت باجەکەى بدات.

لەلایەکى دیکەوە هەفتەیەک پێش هێرشەکەى لالەزار هەفتەیەك پێش هێرشكردنە سەر لالەزار هێزێك دەچێتە سەر لالەزار سەعات پێنجی بەیانی روبەروبونەوە روو دەدات لەگەڵ هێزەكەو هیزەكەی لالەزار دوو كەسیان لێ بریندار دەكەن و دواتر نزیكەكانی لاهور شێخ جەنگی لەو دۆسێیە بەرپرسانی ئاساییش ئاگادار دەكەنەوە بەڵام بە وتەی بەرپرسانی لالەزار ئەوكات باسیان لەوە كرد بە وێنەو ڤیدیۆ دۆسیەكەمان دایە ئاسایش و هیچ لێپرسینەوەیەكیان نەكرد.  

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار