دێرزور ، دوا شەڕی ئەردۆگان دەبێت لە سوریا ؟

3 كاتژمێر لەمەوپێش



نووسین: خەبات کوردە
وەکو هەموو لایەک ئاگادارن چەتەکانی تورک لە دوای ڕوخانی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریای پێشوەوە دوو قەسابخانەی پاکتاوی لە دژی عەلەویەکان و دروزەکان ئەنجامداوە و شەڕێکی دۆڕاوی چوار مانگەشی دژی شەڕڤانانی ڕۆژئاڤا کردوە .

ئێستا سوریا ڕوو لە دابەشبونە و ترسی گەیاندنی دێرزور و شاری سوەیداش بۆتە بابەتی ڕۆژ و دور نیە لە ماوەیەکی کورتی داهاتودا لە ڕێی پەلاماردانی سەربازیەوە ئەو کردەیە بە ئەنجام بگات .

هەر چەندە چەند هەفتەیەکە ئیسڕائیل دەستی کردوە بە کردنەوەی ڕێڕەوێک لە سنورەکانی خۆیەوە بەناو هەر دوو پارێزگای قونەیتەرە و دەڕعای باشوەی سوریا تا گەیشتن بە پارێزگای سوەیدا . بەڵام بە ئازادکردنی تەواوی پارێزگای دێرزور لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە هیوای ئیسڕائیل زیاتر دێتەدی و تەواوی ڕێڕەوی داود لە خەونەوە دەبێتە ڕاستی .

تورکیا لە ئێستادا دەیەوێ تەواوی چەتە ئیسلامیە ئیخوانیە توندڕەوەکانی لە ناو تورکیا داهەن گەسکێک لێبدات و لە هەموو کون و قوژبنێکی تورکیاوە چەکداریان بکات و بیانگەیەنێتە ناوچەکە بە تایبەتیش هەر دوو شاری دێرزور و ڕەققە .

هەواڵەکان دوپاتیدەکەنەوە کە تا ئێستا ٢٥ هەزار چەکدار لە ناو خاکی تورکیاوە گەیشتونەتە ناوچەکە و چاوەڕێ دەکرێ ڕێژەیان وەکو سەرەتایەک بگاتە ٥٠ هەزار چەکدار و بڕیاریشە هەتا ١٥٠ هەزار چەکداریش لە زیاد بوون دابن .

هەسەدە چی دەکات .؟
لە بەرامبەردا هێزەکانی سوریای دیموکراتیش هەسەدە ڕۆژانە سەنگەرەکانی بە درێژایی ڕوباری فورات و لە سەروی پردی قەرەقوزاقەوە بۆ بەنداوی تشرین و ڕەققە و دێرزور هەتا دەگاتە ئەلبوکەمالی سەر سنوری نێوان عێڕاق و سوریا توند و تۆڵ تر دەکات و خەریکە ژمارەی شەڕڤانەکانیشی بگەیەنێتە سەروی ٥٠ هەزار شەڕڤان و بە باشترین ئەو چەکە تازانەی کە هێزەکانی هاوپەیمانان پێشکەشی کردون و ڕاهێنانی تەواویان لە سەر کردوە بڵاوەیان پێبکات و ئەو چەکانەی کە لە دوای هەڵاتنی هێزەکانی بەشار و سوپای پاسدارانیش دەستیان کەوتبووە سودیان لێ ببینێ و لە کاتی هێرشەکەی ئەردۆگان و سوپا نا ڕێکەکەی دیمەشقدا بەکاریان بهێنێ .

هەواڵەکان وا ڕادەگەیەنن کە چەند شەوێکە ڕووبەڕو بوونەوەیەکی بەهێز لە ئارادایە لە دەوروبەری دێرزور و تا ئێستاش نەگەیشتۆتە ڕاددەی هێرش کردن و داگیر کاری .
بەڵام چاوەڕێ دەکرێ ئەگەر دیمەشق نەتوانێ کۆنتڕۆڵی چەتەکانی بکات ، دوورنیە هێزەکانی هەسەدە بەربەستەکانی سەر ڕوباری فورات نەشکێنن و بپەڕنەوە و دەست بە سەر تەواوی شاری دێرزوری بەشی ڕۆژئاواکەشدا بە یەکجاری دابگرن .

هەسەدە هەر دوێنێ سەرباقی ئەو هێزانەی کە هەیەتی بە درێژایی ڕوباری فورات ٨٢٠ قەنناس بەدەستی شارەزا و ڕاهێنراویان بڵاوە پێکردوە کە چەندین جۆری دوور مەودای چەکی قەنناسی کاریگەری تێدایە .

لە هەمان کاتیشدا خەڵکی ناوچەکە بۆ یەکەم جاریان بووە کە ببینن هەسەدە چەکە پێشکەوتوەکانی دژە فڕۆکەی سیستەمی ئەڤینجەڕ بڵاوە پێبکات .
هەموو ئەو ئامادەکاریانە دوای ئەوە دێت کە تورکیای ئەردۆگانی چەندین مانگە ناهێڵێ ئەو ڕێککەوتنەی نێوان شەڕع و عەبدی کە لە ئازاری ڕابردوو ئیمزا کرا ببێتە ڕاستی و ناوچەکە لە شەڕ و شۆڕ دورکەوێتەوە ، 

جێی ئاماژەیە دەبێ کە لای هەموان ڕوون بێ سیاسەتی دوفاقی تورکیایە بەرامبەر هەر لایەک کە لە خۆیان بەهێز تر بێ ، چونکە دانیشتنەکانی دیمەشق لە گەڵ ئیسڕائیل لە ئازەربایجان و فەڕەساشدا بێدەنگی لێکرد و نەیوێرا ناڕەزاییەکیش دەرببڕێ کاتێ کە سوپاکەی ئیسڕائیل وا نزیکی دیمەشق بوونەتەوە تەنها هەر ١٠ کیلۆمەتریان ماوە بگەنە ناو گەڕەکەکانی شارەکە و دەست بگرن بە سەر هەر سێ پارێزگاکەی خواروی سوریادا و بۆ ئەوەی بگەنە شاری سوەیدای دروز نشین .

دەبێ لێرەدا ئاماژە بەوە بکەین کە ئایا لە ڕۆژانی داهاتودا ئەمەریکا و ئیسڕائیل لە بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێڕاق دەدەن یان جەولەیەکی تری شەڕی ئێران و ئیسڕائیل بۆ جاری دووەم دەستپێدەکاتەوە یان ئەردۆگان سەبری دەپچڕێ و هیچی تر ناتوانێ چاوەڕێی کۆتایی هاتنی کۆنتڕۆڵی شاری غەزە لە لایەن سوپای ئیسڕائیلەوە بکات یان ئاگری شەڕی دێرزور هەڵدەگیرسێنێ و ئەوەی ماوەیشە وەکو کەرتی غەزە بە کاولکردنی دەدات .!

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار