شەڕى موجاهیدە موهاجیرەکان لە سوریا

4 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

دوای هەڵگیرسانی بەهاری سوری دژی ڕژێمەکەی بەشار ئەلئەسەد لە ۲٠۱۱ ، هەر خێرا ئیخوانەکانی حومس و حەما توانیان کۆنتڕۆڵی خەڵکە سوننە مەزهەب نشینەکانی سوریا بکەن و خۆیان پڕ چەک بکەن . 

 لە نیسانی ۲٠۱۳ دەوڵەتی ئیسلامی سوننە مەزهەبی شام و عێڕاق ( داعش ) دامەزرا ، لەو کاتەدا لە ناو زیاتر لە ۷٥ بۆ ۱٠٠ دەوڵەتانی ئیسلامی بە لێشاو موسوڵمانانە توندڕەوەکان ،  هاندەدران لە ژێر ناوی  ( حی علی الجهاد ) خۆیان بگەیەننە ناو سوریا ، بە هاسانکاری تورکیا و بە پارەی قەتەری پڕ چەک دەکران . 

‎دوای ڕوخانی داعش زۆربەی هەرە زۆریان گیران و کوژران و هەندێکیان خۆیان گەیاندەوە ئەو وڵاتانەی کە لێوەی هاتبوون وە هەندێکیشیان هەر لە تورکیا و ناو سوریا خۆیان لە گەڵ گروپە چەکدارەکانی سوریا بە تایبەتیش بەرەی نوسڕە ( هەتەشە ) تێکەڵ کرد بوو .

‎لێرە دەمەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە گوایە تا ئێستاش زیاتر لە ۲٠ بۆ ۳٠  هەزار لەو موجاهیدانە لە ناو خاکی سوریادا ماون لە هەموشیان زۆرتر ئیگۆرەکانن .

‎  ساڵی پار بە هاوکاری و هاندانی ڕاستەوخۆی ئەردۆگان هەتەشە پڕ چەک کرا و ڕژێمەکەی ئەسەد ڕوخا ئەو مەجاهیدە موهاجیرانە ( ئاوارانە ) دەوری کاریگەریان بینی . زۆر خێراش ڕویان لە شارە عەلەوی نشینەکانی سەر دەریا کرد و دوای ئەنجامدانی قەسابخانەیەک لەو ناوچانە جێگیر بوون .

‎هەر چەندە ئەحمەد ئەل شەڕع و دار و دەستەکەی خێرا لە ناو وەزارەتە بەرگریە تازەکەی جێی کردنەوە و چەند لیوایەک و فیرقەی لێ دروست کردن و سەرکردەکانی پلەی سەربازی پێدان و خزمەتی چاکی کردن و بڕیاریاندا کە لە سوریا نیشتەجێ بکرێن و ببنە خاوەن پاسپۆرتی سوری .

‎ئێستا دەوڵەتی تورکیا و قەتەر پاڵپشتیان دەکەن و دەوڵەتانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ دەوڵەتانی ڕۆژئاواش دژی نیشتەجێ بوون و بە سوری بوونیانن .

‎لە چەند ڕۆژی ڕابردو بە فیتی تورکیا  بۆ ئەوەی کە بیسەلمێنن حکومەتی دیمەشق توانای چەک کردنی ئەو گروپانەیان نیە ، سیناریۆیەکیان ڕێکخست و دەوری کەمترین و بچوکترینی ئەو موهاجیرانەیاندا کە گروپەکەی عومەر ئۆمسن ی فەڕەنسی ڕەش پێستەکان بوو و پاشی چەند تەق و تۆقێکی چەند کاتژمێری ئۆزبەکەکان پاڵیاندا و بوونە لایەنگری عومەرە ئۆمسن و هێزەکانی ئاسایشی سەر بە دیمەشقش ترسیان لێ نیشت و  پاشە کشەیان کرد و شەڕەکە ڕاوەستا .

‎ئێستا ئەردۆگان و دەزگا جاسوسیە بەدناوەکەی ترسی ئەوەیان هەیە بە یارمەتی ڕوسەکان و هاوپەیمانان هەندێ لە هێزەکانی هەسەدە بگەیەننە هەر سێ پارێزگا عەلەوی نشینەکەی کەنار دەریا بە سەرۆکایەتی ( عومەر ئیدلیبی ) کە سەرکردەیەکی باڵای ناو هێزەکانی هەسەدەیە و لە ناو عەلەویەکانیش بە سەرۆکایەتی مەناف تڵاس  ، زۆرترین ئەو گروپە موجاهیدە ئاوارانەش کە لەو ناوچانە نیشتەجێ بوو ون دەریان بپەڕێنن و چەکیان بکەن . یان بیانگرن و ڕەوانەی دەوڵەتەکانی کە لێوەی هاتوون بکەنەوە .
‎ئەو کاتە ترس لە سەر ڕوخانی حکومەتەکەی شەڕع کەمتر دەبێتەوە .

‎ئێستا سوریا نزیک دەبێتەوە لە ساڵێک دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد و تا ئێستا لە دوو ناوچە شەڕی پاکسازی تایەفی ڕوویداوە و چوار مانگ زیاتر ڕوبەڕوی هێزەکانی هەسەدە بونەوە و شکستیان هێنا و یەک دەوڵەت و یەک کۆمپانیاش جورئەتی ئەوە ناکەن ڕوو لە ئاوەدانکردنەی سوریا بکەن . زەرەرمەندی هەرە گەورەش تا ئێستا قەتەر و تورکیایە بە تایبەتیش دەوڵەتی تورک چونکە لیرەی تورکی ڕۆژانە لە داڕماندایە و کارتەکانی ئەردۆگانیش خەریکە بەرەو کۆتایی دەچن و بانکەکانیشی مایە پوچی خۆیان ڕابگەیەنن .

‎پرسیارە گەورەکە ئەوەیە : ئایا تورکیا لە گەڵ هەڵگیرسانی پاکتاو کردنی ئەو گروپە توندڕەوە ئیخوانیانە دەست و پێ سپی دادەنیشێ ؟ یان دەبێ لایەنگری کام لایەن 
بکات ؟ گروپەکان یان حکومەتەکەی دیمەشق .؟

‎چونکە لە ئێستاوە موجاهیدەکان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا ڕاستە بەو شێوەیە دیمەشق دژایەتیمان دەکات ؟ یان ئەو شەریعەتەی کە خۆمانی بۆ دەکەینە قوربانی ئەو زوڵمە قبوڵ دەکات .؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار