دوای ٢٨ ساڵ چاوپێکەوتنێکی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
5 كاتژمێر لەمەوپێش
چاوپێکەوتنێکی عەبدوڵا ئۆجەلان بڵاوکرایەوە کە ٢٨ ساڵ پێش ئێستا تۆمارکراوە و بەهۆی قەدەغەکردنەوە بڵانەکرابووەوە. ئەو لە چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: گرنگ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆی چارەسەری بکرێت، ئامادەین چەکەکانمان بێدەنگ بکەین.
یەکەم بەشی چاوپێکەوتنێکی ٣٠ خولەکی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە کە پێشتر قەدەغە کرابوو، چاوپێکەوتنەکە لە ساڵی ١٩٩٧ لە شاری بار ئەلیاسی لوبنان لەگەڵ ڕۆژنامەنووس فاتیح ئالتایلی ئەنجامی داوە.
ئەم چاوپێکەوتنە کە ٢٨ ساڵ لەمەوبەر تۆمارکراوە، بە بیانووی مادەی ٨ و ٣٠ی یاسای 'دژی تیرۆر'، لەو کاتەدا ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی کرا، ئێستا لە ماڵپەڕی بیرۆکە ئازادەکان (ئۆزگور دوشونجەلەر) بە زمانی تورکی بڵاوکرایەوە.
لە چاوپێکەوتنەکەدا رێبەر ئاپۆ ڕووداوی سوسورلوکی ساڵی ١٩٩٦ی وەک وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی تورکیادا هەڵدەسەنگێنێ؛ ئاماژەی بە پێکهێنانی چەتە لەناو دەوڵەت و پەیوەندییەکانی ماددە هۆشبەرەکان کرد. هەروەها ڕەخنەی بەرفراوانی لە هەوڵی تیرۆرکردن، تۆڕەکانی ناو دەوڵەت، بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و کاریگەرییە وێرانکەرەکانی ئەم پێکهاتانە لە ناوچەکەدا کرد و ئاماژەی بە 'دەوڵەتی هاوتەریب لەناو دەوڵەت' دا کرد.
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە چۆڵکردنی گوندەکان، کوشتنە نادیارەکان و دەرئەنجامە کۆمەڵایەتییەکانی لە ساڵانی ١٩٩٠دا، باسی لەو وێرانکارییە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی کرد کە خەڵکی زیانلێکەوتوو بەسەریاندا هاتووە. هەروەها باسی لە ڕۆڵی دەوڵەت و لایەنە سیاسییە جیاوازەکان، ئەکتەری پرۆسەکان دەکات و ئاماژەی بەوەدا چەتە تاوانبارەکان پەیوەندیەکی زۆر گڵاویان لەگەڵ سیاسەتدا هەیە.
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٧: ئامادەین چەکەکانمان بێدەنگ بکەین
یەکێک لە بەشە سەرنجڕاکێشەکانی چاوپێکەوتنەکە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بوو بۆ چارەسەری پرسی کورد و دەڵێت: "پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەربەست نییە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت 'ئەگەر سوپای کۆماریخوازی ئێرلەندا چەکەکانیان بێدەنگ بکەن، ئێمە ئامادەین بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک'. من ئێستا ڕایدەگەیەنم ئێمە بۆ هەر جۆرە گفتوگۆیەک ئامادەین، لە ئێستاوە ڕایدەگەیەنم سبەی هەموو چەکەکان بێدەنگ دەکەین."
ڕێبەر ئاپۆ سەبارەت بە ئیرادەی دەوڵەت بۆ ئاشتی پرسیار دەکات و گومانی خۆی لە توانای بڕیاردانی لایەنە سیاسییەکان نیشان دەدات و ڕایدەگەیەنێت ، 'کە هیچ ئیرادەیەکی بڕیاردان لە تورکیادا نییە.'
رێبەر ئاپۆ دەڵێت: "من بکوژن، بەڵام هێزی بڕیاردانیان هەبێت، ئێستا هەمووان هەر یەکە و ئەرکەکە دەخاتە ئەستۆی ئەوی ترەوە، لەبەر ئەوەیە هیچ هێزێکی بڕیاردان نییە، یەکێک دەڵێ ئەوە کێشەی ئاسایشی ناوخۆییە، یەکێک دەڵێ پەرلەمان، یەکێک دەڵێ دەوڵەت، سەرەڕای ئەوەش چەتەکان سەریان هەڵداوە، هیچ ئیرادەیەکی بڕیاردان بوونی نییە، من دەڵێم با پێکەوە تورکیا وڵاتەکەمان خۆش بوێت. با بەڕاستی وڵاتەکەمان تورکیا ئازاد بکەین. هەروەها کوردیش ئازاد بکەین."
بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنەکە لەم لینکەی خوارەوە بەردەستە:
