پەیجێکى لاهور شێخ جەنگى دەکەوێتەوە کار

4 كاتژمێر لەمەوپێش



لاهور شێخ جەنگى پێشترو لەماوەى چەند ساڵى ڕابردوودا، کارو چالاکیەکانى لەهەردوو پەیجى (Lahur Sheikh Jangi Talabany) کە خاوەنى (ڤێریفایتە)، هەروەها پەیجى ( Lahur Sheikh Jangi Fans) سەحى شینى نییە بڵاودەکردەوە.

پەیجى فەرمى (Lahur Sheikh Jangi Talabany) لەڕۆژى ٣١ حەوتدا کۆتا پۆستى تێداکراوە کە هەواڵى  پێشوازییکرد لە ئەدریان ئایسلستەین كونسوڵى گشتی نوێی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمى تێدا بڵاوکراوەتەوە، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ  ٢٤ - ١٠ هیچ پۆست و وێنەیەکى تێدابڵاوکراوەتەوە.

بەڵام پەیجى ( Lahur Sheikh Jangi Fans) کۆتا پۆستى لە ڕۆژى ٢٤ ى ٨ تێدا کراوە کە دەڵێت بۆ یەکەمجار هاوژینەکەی لاهوور شێخ جەنگی لەبارەی هێرشەکەی سەر لالەزار قسە بۆ رووداو دەکات، لەوکاتەوە هیچ پۆستێکى تێدا نەکراوە.

لەدوێنێوە ٢٣ى ١٠ پەیجەکە کارا کراوەتەوەو دوو پۆستى تێدا کراوە، یەکێکیان وێنەیەکى لاهور شێخ جەنگیەو نوسینەکەى دەڵێت: بەپێوە وەستاوین بەپێوە دەمرین.

پۆستى دووەمیان پەیامێکى ڤیدیۆیی ژینۆ محەمەد سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە هەولێر، کە دەڵێت پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی نابێتە کۆتا پەیام بەرەی گەل بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار