‌سۆران عومه‌ر به‌ڵگه‌ى دیکه‌ى له‌سه‌ر ستێر گروپ ئاشکراکرد

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان به‌ڵگه‌ى دیکه‌ى له‌باره‌ى کۆمپانیاى ستێر گروپ ئاشکرا کرد و ده‌ڵێت:" گروپى کۆمپانیاکه‌ پشگى گه‌وره‌ى مه‌سرور بارزانى تێیدایه‌".

سۆران عومه‌ر له‌ به‌ڵگه‌ که‌ ئاڕاسته‌ى دادگاى کردووه‌، تێیدا هاتووه‌، له‌پاره‌ى نه‌وت بۆ پاسه‌وانى دوو مانگى کۆمپانیایه‌کى نه‌وت کۆمپانیاى "ستێر" 52 ده‌فته‌ر دۆلارى وه‌رگرتووه‌! واته‌ ڕۆژى 8 ھه‌زارو 761دۆلار.

سۆران عومه‌ر جه‌ختیشکردوه‌ته‌وه‌، له‌کاتێکدا ئه‌و وه‌زیره‌ى ئه‌مه‌ى کردوه‌ ده‌ڵێ پاسه‌وانى نه‌وت ھه‌مووى له‌سه‌ر دوو لیواى نه‌وت و گازه‌!

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ جه‌ختله‌وه‌شده‌کاته‌وه‌ ئه‌م دۆسێ خولى پێشوو "داومه‌ به‌ دادگا، ئه‌م خوله‌ش به‌ڵام چونکه‌ دزى نه‌وته‌و ھى خۆیانه‌! توڕیانداوه‌ !.".

پێشتریش سۆران عومه‌ر ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌ په‌رله‌مانى کوردستان چه‌ند "به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی" ئاشکراکرد، له‌باره‌ى خاوه‌ندارێتى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ ژماره‌یه‌ک بانک و کۆمپانیا، که‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه‌ پارێزبه‌ندى له‌سه‌ر هه‌ڵگیرا.

سۆران عومه‌ر وتیشی:" خاوه‌ندارى و پشکى گه‌وره‌ى ستێر گروپ مه‌سرور بارزانییه‌ "ستێر گروپ"ه‌ که‌ له‌ 12 کۆمپانیا و بانکێک و 10 کۆمپانیاى هاوبه‌ش پێکدێت له‌ بواره‌کانى بیناسازى و ته‌لار سازى و ئه‌ندازیارى ژینگه‌یه‌ و راوێژکارى و دڵنیایی و لۆجیستى و پاراستنى دام و ده‌زگاکان و هه‌ڵگرتنى مین و هێزى کار و کاره‌با و ته‌کنه‌لۆژیاى زانیارى وتوێژینه‌وه‌ و خانوبه‌ره‌و وپرۆژه‌کانى نیشته‌جێبوون کار ده‌که‌ن.


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار