"هه‌مان کێشه‌کانى عێراق له‌هه‌رێم هه‌یه‌و پێویسته هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت"
له‌باره‌ى گفتوگۆکان و پرسى رێککه‌وتن له‌نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق هه‌ندێک زانیارى گرنگ ئاشکرا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
دواى ئه‌وه‌ى مسته‌فا کازمى کاتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى عێراقى ئاشکرا کرد که 6ى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو ئه‌نجام ده‌درێت، په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ده‌ڵێت:" هه‌رێمى کوردستانیش له‌هه‌مانکاتدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدات".
دوێنێ هه‌ینی مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێکى ته‌له‌فزیۆنیدا واده‌ى هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌ى ده‌ستنیشانکرد، که بڕیاره 6ى حوزه‌یرانى ساڵى 2021 ئه‌نجام بدرێت.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌ندامى فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" هێزه سیاسییه‌کان له‌عێراقدا متمانه‌یان به‌یه‌ک نه‌ماوه‌و کێشه‌کان زۆرن، به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمى کوردستان متمانه له‌نێوان هێزه سیاسییه‌کاندا نه‌ماوه‌و په‌رله‌مانى کوردستان رۆڵى لاوازه به‌رانبه‌ر به حکومه‌ت، ته‌نانه‌ت حزبه‌کانى به‌شدار له کابینه‌ى نۆیه‌م متمانه‌یان به حکومه‌ت نییه، بۆیه گرنگه له‌هه‌مان واده‌دا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى یاساى هه‌ڵبژاردنى نوێى عێراق فره بازنه‌یه‌و تاکه که‌سییه و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک پاڵپشتى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌که‌ن و ئاماده‌ن سه‌رپه‌رشتى بکه‌ن،" ئه‌گه‌ر هه‌رێمى کوردستان داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بکات ئاماده‌یه هاوکار بێ بۆ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له‌هه‌رێمدا".
هاوکات، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که یاساى هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمى کوردستان هه‌موار بکرێته‌وه که بکرێته فره بازنه یان بازنه‌ى پارێزگاکان دروست بکرێت ئه‌گه‌ر لیستى حزبیش بمێنێت، وتیشى:" ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى کوردستان ده‌بێت محامى خه‌ڵک بن نه‌ک محامى حکومه‌ت، به‌ڵام حزب ئه‌ندامى بردووه‌ته په‌رله‌مان بۆ دیفاع کردن له حکومه‌ت نه‌ک به‌رگرى کردن له‌ماف و خواستى هاوڵاتیان".
له‌لایه‌کى دیکه‌وه ده‌رباره‌ى پرسى رێککه‌وتن و گفتوگۆکانى نێوان حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى کۆمه‌ڵ ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که مسته‌فا کازمى په‌له‌ى له رێککه‌وتن نییه له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم، چونکه ده‌زانێت حکومه‌تى هه‌رێم به‌ره‌و لاوازى ده‌چێت، وتیشى:" دوو شت هه‌یه له عێراقدا سیادین، مه‌نافزى حدودى(ده‌روازه سنورییه‌کان) له‌گه‌ڵ نه‌وت، هه‌تا حکومه‌تى هه‌رێم نه‌وت راده‌ست نه‌کات رێککه‌وتن ناکرێت، چونکه کازمى نایه‌وێت مخاله‌فه‌ى یاسا بکات.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتیشى:" بۆ خۆم سه‌رکرده‌ى شیعه‌کانم بینییوه‌و باسى ئه‌وه‌یان کردووه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ده‌یه‌وێت رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراقدا بکات ده‌بێت نه‌وت ته‌سلیم بکرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه‌شکرد، له عێراقدا هه‌ر بودجه‌یه‌ک ته‌خصیص ده‌کرێت ده‌بێت په‌رله‌مانى عێراق ته‌به‌نى خه‌رجکردنه‌که‌ى بکات.
خالید شوانى، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى په‌یوه‌ندییه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێم و عێراق له دوو رۆژ پێش جه‌ژنى قوربان له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان باسى له‌وه‌کرد که به‌غدا پێشنیارى نوێى بۆ ناردوون و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌و دواى جه‌ژن سه‌ردانى به‌غدا ده‌که‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن.
ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، ئه‌وه‌ى روونکرده‌وه که هێشتا رێککه‌وتن له‌نێوان هه‌رێم و عێراقدا نه‌کراوه‌و له‌وباره‌یه‌وه دژى یه‌کترین.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر رێککه‌وتنێکى کاتى بکرێت بۆ پێنج مانگى ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ده‌روازه سنورییه‌کان و پرسى نه‌وت بکه‌وێته ساڵى ئاینده‌و له بودجه‌ى 2021 دا رێکه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت، په‌رله‌مانتاره‌که‌ى کۆمه‌ڵ جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه که زه‌حمه‌ته ئه‌وه بکرێت،"مه‌گه‌ر مسته‌فا کازمى له‌ده‌ره‌وه‌ى یاسا وه‌کو عه‌بادى و عادل عه‌بدولمه‌هدى پاره‌ى بۆ هه‌رێمى کوردستان ره‌وانه بکات ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن شه‌قامى شیعییه‌وه دژایه‌تى ده‌کرێت".
ده‌رباره‌ى فشارى ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا بۆ گه‌یشتن به رێککه‌وتن، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید وتى:" ئه‌مه‌ریکا پشتیوانى حکومه‌تى عێراق ده‌کات له‌ئێستادا نه‌ک هه‌رێمى کوردستان،چونکه ئه‌و وڵاتانه ناتوانن ته‌داخول بکه‌ن له‌پرسى چۆنێتى رێککه‌وتنه‌کان، ئه‌وکات هێزه نه‌یاره‌کانى کازمى کێشه بۆ حکومه‌تى عێراق دروست ده‌که‌ن".