حکومه‌تى هه‌رێم یه‌ک ملیار دینارى بۆ ته‌ندروستى هه‌ولێر ته‌رخانکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌فه‌رمانى مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى هه‌ولێر دابین ده‌کات.
که‌مێک پێش ئێستا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرایکرد: له چوارچێوه‌ى هه‌وڵه‌کانى حکومه‌ت ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى په‌تاى کۆرۆنا، به فه‌رمانى مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، بڕى یه‌ک ملیار دینار بۆ ته‌ندروستى هه‌ولێر ته‌رخانکرا.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا ته‌ندروستى هه‌رێم هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کردووه، که ئه‌و پاره‌یه‌ى ته‌رخانکراوه به شێکه له بودجه‌ى فریاکه‌وتنى حکومه‌تى هه‌رێم بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى کۆرۆنا که بۆ ده‌ڤه‌ر و پارێزگاکانى هه‌رێم ته‌رخانکراوه.
ئاماره‌کانى کۆرۆنا له شارى هه‌ولێر روو له هه‌ڵکشانه و تا ئێٍستا چه‌ند جارێکیش که‌سوکارى نه‌خۆشه‌کانى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى رایانگه‌یاندووه" که ئۆکسجین له نه‌خۆشخانه‌که‌دا نه‌ماوه، به‌ڵام ته‌ندروستى هه‌ولێر ره‌تیده‌کاته‌وه".