ئومێد خۆشناو: خانه‌نشین بوون مافى تاکه‌که‌س و حه‌قى ماڵ و منداڵه
"نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه مساته‌حه‌م.....سه‌روه‌ت و سامانێکى پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم".
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان له‌سه‌ر خانه‌نشینبوونى روونکردنه‌وه‌یه‌کى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:" نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و .... ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند بڕیاریداوه تا خۆى له ژیان بێت و تواناى خزمه‌تى هه‌بێت خانه‌نشین نه‌بێت، به‌ڵام "نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنى خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم بۆ گیرفانى خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌رى تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه".
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆکى فراکسیۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌شڵێت:" بڕیارمداوه تا خۆم له ژیان بم و تواناى خزمه‌تم هه‌بێت خانه‌نشین نه‌بم، له ڕۆژه‌کۆتاکانى خولى ڕابردووش من و برام فه‌رسه‌ت سۆفى ده‌ستمان خسته ده‌ستى یه‌کترو سۆزماندا فۆڕم پڕنه‌که‌ینه‌وه‌و لاى که‌سیش تا مردن باس نه‌که‌ین، ئێستاش خودانى هه‌مان باوه‌ڕم و تا مردنیش لێى پاشگه‌ز نابمه‌وه".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "خانه‌نشین بوون جگه له‌وه‌ى مافى تاکه‌که‌سه ماف و حه‌قى ماڵ و منداڵیشه، بۆیه منێک نه خاوه‌نى پڕۆژه‌و نه خاوه‌نى مساته‌حه‌و نه کۆمپانیام هه‌یه‌و نه پێگه‌و شوێنى خۆم به‌کارهێناوه‌و به‌کار ده‌هێنم بۆ گیرفانى خۆم، ئیتر دونیا هه‌زار قه‌زاو قه‌ده‌رى تێدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له ژیان نه‌مێنم تاکه شتى له‌دواى خۆم جێبهێڵم بۆ منداڵه‌کانم مووچه‌ى خۆمه، بۆیه ڕێگه به‌خۆم ناده‌م ئه‌و زوڵمه‌یان لێبکه‌م".
هاوکات، ئه‌وه‌ش روونده‌کاته‌وه که" سۆزم به ویژدانى خۆم داوه تا له ژیان بم خانه‌نشین نه‌بم، دواى منیش هیوادارم منداڵه‌کانم پێویستیان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویستیان بوو، من ئه‌و ناحه‌قیه‌یان به‌رامبه‌ر ناکه‌م، وه‌ک وتم چ سه‌روه‌ت و سامانێکى پیسخۆریم نیه بۆیان جێبهێڵم".