هه‌په‌گه؛ تۆڵه‌ى شه‌هیدانى مه‌ده‌نى (بامه‌ڕنێ)مان کرده‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل (هه‌په‌گه)ى باڵى سه‌ربازى (په‌که‌که) رایه‌گه‌یاند که له تۆڵه‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى به بۆردومانى تورکیا له 26ى مانگى ڕابردوو له بامه‌ڕنێ شه‌هید کران، پێنج سه‌ربازى تورکیان کوشتووه.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نى هه‌په‌گه له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، "له چوارچێوه‌ى هه‌نگاوى شۆڕشگێڕى جه‌نگى هه‌فتانیندا هێزه‌کانمان 4ى ئه‌م مانگه (ئاب) له‌دژى سه‌ربازانى دوژمن له‌سه‌ر گردى شه‌هید ئادارى چالاکیان ئه‌نجامدا و له ئه‌نجامدا سه‌ربازێک کوژرا".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شیان کردووه که" هێزه‌کانمان له خانتوور له‌دژى داگیرکه‌ران، که له‌سه‌ر گردى شه‌هید به‌رخۆدان جێگیر ببوون چالاکیان ئه‌نجامدا، له دوو قۆڵه‌وه له سه‌نگه‌ر و په‌ناگاکانى دوژمن درا و له ئه‌نجامدا دوو سه‌نگه‌ر ڕووخێنران و چه‌کێکى ئه‌ی4ى قورسیش تێکشکێنرا چوار سه‌رباز کوژرا".
هه‌په‌گه ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه که چالاکییه‌کانیان له تۆڵه‌ى ئه‌و مه‌ده‌نیانه ئه‌نجامدرا، که 26ى ته‌مموز له بامه‌رنێ شه‌هیدکران له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانى تورکیاوه.