ماکرۆن وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک گه‌یشته لوبنان
فه‌ره‌نسا نه‌خۆشخانه‌یه‌کى تایبه‌ت بۆ بریندارانى ته‌قینه‌وه‌که‌ى لوبنان ده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆک کۆمارى فه‌ره‌نسا وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆکى وڵاتانى جیهان دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌که‌ى به‌یروت خۆى گه‌یانده ئه‌و وڵاته.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ى ئابى 2020 کۆشکى ئلیزێ ڕایگه‌یاند: پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ئیمانوێل ماکرۆن گه‌یشته به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان و بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌موو کاربه‌ده‌ستانى سیاسى ئه‌و وڵاته له‌وانه له‌وانه" میشل عه‌ون سه‌رۆک کۆمارى لوبنان و حه‌سه‌ن دیاب سه‌رۆک وه‌زیرانى لوبنان کۆببێته‌وه".
فه‌ره‌نسا دوێنێ دوو فڕۆکه‌ى بارهه‌ڵگر هاوکاریى پزیشکیى ڕه‌وانه‌ى به‌یروت کرد و بڕیاره نه‌خۆشخانه‌یه‌کى کاتى که تواناى پێشوازیى له 500 بریندارى هه‌یه له به‌یروت دروست بکات.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار