کۆرۆنا کۆچبه‌رانى رانه‌گرت...له‌یه‌ک رۆژدا 250 کۆچبه‌ر ده‌چنه به‌ریتانییه‌وه
له‌نیوه‌ى یه‌که‌مى ئه‌مساڵدا سێ هه‌زارو 950 که‌س به‌به‌له‌مى بچوک په‌ریونه‌ته‌وه به‌ریتانیا
4 ساڵ لەمەوپێش
کاوه ڕه‌ش
بۆ یه‌که‌م جار 250 په‌نابه‌ر له‌یه‌ک ڕۆژدا دوێنێ پێنجشه‌ممه به‌ڕێگاى چه‌ناڵى ئینگلیزی‌دا، خۆیان گه‌یانده به‌ریتانیا و کۆرۆناش نه‌بووته‌وه هۆى وه‌ساندنى کۆچبه‌ران بۆ به‌ریتانیا و وڵاتانى ئه‌وروپا.
دوێنێ دواى گه‌یشتنى 250 کۆچبه‌ر بۆ ناو به‌ریتانیا، (پرێتى پاتێڵ) وه‌زیرى ناوخۆ فه‌رمانى ده‌رکردووه به‌هێزى ده‌ریاى به‌ریتانیا، که‌ڕووبه‌ڕووى لێشاوى کۆچبه‌ران له‌ده‌ریادا ببنه‌وه‌و بیان گه‌ڕێننه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا.
فه‌رمانى ڕه‌سمى ده‌رکراوه بۆ هێزى ده‌ریایی، که‌پلان و نه‌خشه ئاماده بکه‌ن، تاهێزى ده‌ریایى له‌که‌ناڵى ئینگلزیدا بڵاو ببێته‌وه بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوکى کۆچبه‌رانى نایاساییله‌ده‌ریادا.
ته‌نها ئه‌وانه‌ى ئه‌م ساڵ خۆیان گه‌یاندۆته به‌ریتانیا دوو به‌قه‌د ته‌واوى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى ساڵى ٢٠١٩یه
له ساڵى ڕابردوو هه‌زارو 850 کۆچبه‌ر به‌ڕێگاى به‌نده‌ره‌کانى به‌ریتانیا گه‌یشتون، له‌به‌رامبه‌دا ته‌نها له‌نیوه‌ى ئه‌م ساڵدا، نزیکه‌ى چوار هه‌زار کۆچبه‌ر په‌ڕیوونه‌ته‌وه.
قه‌یرانى زۆربوونى لێشاوى کۆچبه‌ران، ده‌بێته ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ى که‌سى بۆ وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیا، له‌کاتێکدا له ئۆکتۆبه‌رى ڕابردوو په‌یمانى دابوو که‌فشارو پلانه‌کانى چێ بکاته‌وه بۆ که‌م کردنه‌وه‌ى ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایی. ڕه‌نگه ئه‌و ژماره زۆره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى ببێته فشارێک له‌سه‌رى له‌پۆسته‌که‌ى و دوور بخرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ده‌یلى مه‌یڵى به‌ریتانیانى ڕاگه‌یاند:" دواین فشار که‌ده‌بێ له‌لایه‌ن وه‌زیرى ناوخۆى به‌ریتانیاوه بکرێت، ئه‌وه‌یه که‌فشار بخاته سه‌ر فه‌ڕه‌نسا وه‌ک چاره‌سه‌رى ڕاسته‌قینه که‌ئه‌و کۆچبه‌رانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ فه‌ڕه‌نسا که‌تێک به‌ڕێگاى ده‌ریادا ده‌گه‌نه به‌ریتانیا.
به‌پێى ڕاپرسیه‌ک که‌له‌به‌ریتانیایه ئه‌نجام دراوه، زیاتر له‌نیوه‌ى ئینگلیزه‌کانى ئه‌و ووڵاته، وابیر ده‌که‌نه‌وه که‌هێشتا ژماره‌ى کۆچبه‌ران له‌ووڵاته‌که‌یان زۆر به‌رزه، له‌کاتێکدا پارتى پارێزگارانى ده‌سه‌ڵاتدارى ئه‌و ووڵاته، له‌سه‌رده‌مى سه‌رۆک وه‌زیرانى ده‌یڤید کامیرۆنه‌وه، به‌ڵێن ده‌دات که‌ژماره‌ى کۆچبه‌رانى نایاسایى بهێنێته خواره‌وه.
به‌پێى ڕاپرسیه‌که‌ى سایتى (تیک تانک)ئه‌گه‌ر ژماره‌که هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا بێت، له‌هه‌ڵبژاردنى داهاتودا ده‌نگده‌رانى کۆنسه‌رڤاتیڤ پشت له سه‌رۆک وه‌زیرانى ئێستا، بۆریس جۆنسن ده‌که‌ن.
به‌پێى توژینه‌وه‌و ڕاپرسیه‌کانى ده‌زگاى چاودێرى په‌نابه‌ران تیک تانک، له‌سه‌دا په‌نجاو چوارى خه‌ڵکى ئه‌و ووڵاته، پێیان وایه له‌ماوه‌ى یه‌ک ده‌یه‌ى ڕابردوودا، ژماره‌ى کۆچبه‌ران زۆر هه‌ڵکشاوه، له‌ووڵاته‌که‌یان.
ته‌نها له‌سه‌دا پێنجى خه‌ڵکى پێیان وایه ڕێژه‌ى کۆچبه‌ران هێشتا له‌خواره‌وه‌یه‌و نزمه، له‌کاتێکدا له‌هه‌ر ده که‌سێک، شه‌ش که‌س، بڕوایان وایه حکومه‌ت سیاسه‌تێکى خراپ به‌ڕێوه‌بردنى له‌باره‌ى کۆچبه‌رانه‌وه هه‌یه.
به‌پێى شیکردنه‌وه‌کان ده‌رى ده‌خات، که‌ترس و کاریگه‌رى قه‌یرانى کۆچبه‌ران له‌به‌ریتانیا، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى تۆنى بلێره‌وه سه‌رى هه‌ڵداوه، کاتێک ده‌رگاکانى بۆ هه‌زاران کۆچبه‌رى ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى ئه‌وروپا واڵاکرد.
هه‌ر ئه‌و ترسه‌ش بوو که‌له‌ساڵى ٢٠١٠، کاتێک ده‌یڤید کامیرۆن ده‌سه‌ڵاتى گرته ده‌ست، به‌ڵێنى دا که‌ڕێژه‌و ژماره‌ى کۆچبه‌ران که‌م بکاته‌وه تاوه‌ک ساڵى نه‌وه‌ده‌کا، بێته خوارێ. دواجاریش هه‌ر به‌هۆکارى کۆچبه‌ران بڕیارى ڕاپڕسى (برێکزێت)ى ده‌رکرد، له‌ساڵى ٢٠١٦.
خانمه پرێتى پاتێڵ وه‌زیرى ناوخۆ، به‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى ووڵاته‌که‌ى ڕاگه‌یاندووه، که‌ئه‌و ئامۆژگارى یاسایى به‌ده‌ست هێناوه، که‌به‌پێى یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانى پاراستنى که‌ناره ئاوییه‌کان، هێزى ده‌ریایى ده‌جوڵێنێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یاسا شکێنانى سنورى ئاوى ووڵاته‌که‌ى ده‌کات.
هاوکات به‌ریتانیا ڕه‌چاوى بارى له‌ناکاوى کردووه، به‌وه‌ى له‌ڕێگاى هێزى ده‌ریایى و به‌له‌مى بچوکى سه‌ربازه مارێنزه‌کانیه‌وه، ڕێچکه‌ى به‌له‌مى کۆچبه‌ران دابخه‌ن له‌ده‌ریادا.
"هێزى ده‌ریایى ڕێیان پێدراوه‌وده‌توانن جۆره تۆرێک به‌کار بهێنن که‌وه‌ک شه‌به‌که بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌رئاو ده‌که‌وێت، یاخود ستونى ده‌ریایى له سه‌رئاوکه‌وتو بۆ ڕێگرى له‌به‌لامى بچوک، که‌نه‌توانێت تێپه‌ێ ببێت به‌کاربهێنن".
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌ڵێت، هه‌ردوو جۆره‌که له‌مانگى مایس و جون، له‌لایه‌ن هێزى ده‌ریایى و که‌شیتوانى سنورپارێزه‌وه مه‌شقى له‌سه‌ر کراوه.
حکومه‌تى به‌ریتانیا ده‌ڵێت، هه‌موو بژارده‌کان ڕه‌چاو ده‌کرێن، وه‌زیرى ناوخۆ زۆر نیگه‌رانه له‌و ژماره‌ى ڕۆژانه سنور ده‌به‌زێنن که‌٢٥٠کۆچبه‌ر له‌ڕۆژێکدا ئێجگار زۆره.
وه‌زیرى ناوخۆ ده‌ڵێت:"به‌رده‌وام ڕێنمایى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى ووڵاته‌که‌ى وه‌رده‌گرێت و هه‌م ئاهه‌نگى ده‌کات، له‌به‌ره‌و پێش چونه‌کان".
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌شى کردووه که گفتوگۆى له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ى ئه‌نجامداوه بۆ چاره‌سه‌رى پرسى زۆربونى کۆچبه‌ران له‌فه‌ڕه‌نساوه بۆ به‌ریتانیا.