خاوه‌ن نووسینگه‌یه‌کى خانوبه‌ره له‌به‌رده‌م که‌نیسه‌یه‌ک له‌سلێمانى کۆتایى به ژیانى خۆى هێنا
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند که خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌کى خانووبه‌ره به چه‌ک کۆتایى به‌ژیانى هێنا و که‌سوکاره‌که‌شى هۆکارى "خۆکوشتنه‌که‌ى" نازانن.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" "ئه‌مڕۆ له بوونى ته‌رمى هاوڵاتیه‌کى له‌دایکبووى 1968 له‌گه‌ڕه‌کى چوارچراى شارى سلێمانى ئاگادارکراینه‌وه و پاش گه‌یشتنى هێزه‌کانى پۆلیس به‌شوێنى روداوه‌که ته‌رمه‌که‌یان هه‌ڵگرته‌وه و ره‌وانه‌ى پزیشکى دادى کرا".
هه‌روه‌ها وتیشی: "ئه‌و هاوڵاتیه خاوه‌نى نووسینگه‌یه‌کى خانووبه‌ره بووه و به چه‌کى جۆرى کڵاشینکۆف کۆتایى به‌ژیانى هێناوه، له‌گه‌ڵ که‌سوکاریدا قسمان کردووه باسى ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که قه‌رزار بێت یا کێشه‌ى تر‌ى هه‌بێت ته‌نها وتویانه هۆکاره‌که‌ى نازانین".
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد که"به‌پێى لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان ئه‌و هاوڵاتیه له‌به‌رده‌م که‌نیسه‌که‌ى چوارچرا کۆتایى به‌ژیانى خۆى هێناوه".
خاوه‌ن نوسینگه‌یه‌ک له گه‌ڕه‌کى چوارچرا که نه‌یوست ناوى بهێندرێت، بۆ هاوڵاتى وتى:" ئه‌و خاوه‌ن نوسینگه‌یه ناوى (کاک عه‌لى) بووه‌و له‌نوسینگه‌ى ترێ له‌گه‌ڕه‌کى چوارچرا کارى کردووه‌و نیگه‌رانین به رووداوه‌که، نازانین تا ئێستا هۆکاره‌که‌ى چی بووه".