ڤیدیۆ: "ساتى مه‌رگ" له‌ ویلایه‌تى کالیفۆرنیا راگه‌یه‌ندرا

یەک مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتى
به‌هۆى به‌رده‌وامى ئاگره‌که‌ى ویلایه‌تى کالیفۆڕنیاى ئه‌مریکا تا ئێستا زیاتر له‌ 500 ماڵ وێرانبون و حاکمى ویلایه‌ته‌که‌ش ئاگره‌که‌ به‌ "ساتى مه‌رگ" ناوده‌بات.

گاڤین نیوسن، حاکمى کالیفۆڕنیا له‌ کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ویلایه‌ته‌که‌ى به‌ "ساتى مه‌رگ"دا تێده‌په‌ڕێت، پێویسته‌ دانیشتوان به‌ زوترین کات ناوچه‌کانى نزیک له‌ هه‌ڵگیرسانى ئاگره‌که‌ چۆڵبکه‌ن.
ئاگره‌که‌ى کالیفۆڕنیا به‌ گه‌وره‌ترین کاره‌ساتى سروشتى داده‌نرێت، که‌ له‌ 20 ساڵى رابردودا ویلایه‌ته‌که‌ى گرتبێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار