بە وێنە: پارێزگاری سلێمانی و دھۆک و ئایدن مەعروف بەشداری لە کۆربەندێکی وەبەرھێنانی عێراقی - تورکی دەکەن

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە بەشداری کردوە لە چوارەمین کۆڕبەندی وەبەرهێنان و بازرگانیی عێراقیی تورکیی لە شاری مێرسینی تورکیا.

ھەڤاڵ ئەبوبەکرد وتی "هاوڕێ لەگەڵ بەڕێزان ئایدن مەعروف وەزیری هەرێم و د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک و دەستەیەک لە وەبەرهێن و بازرگان و خاوەنکارو سەرمایەگوزارو کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان؛ بەنوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان بەشداریمانکرد، لە وتەیەکدا تێڕوانین و ئامانج و زەمینەی هەرێمی کوردستان ".

ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-9-2020 لە شاری مێرسین، لووتکەی وەبەرهێنان و بازرگانیی عێراقی- تورکی بەڕێوەدەچێت. لە لووتکەکەدا هەریەک لە د. هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بەشدارن.

جیا لە هەردوو پارێزگارەکە، سەرۆکی ژوورە بازرگانییەکان و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران بەشداری لووتکەکە دەکەن، بڕیارە لە کاژێر 9:30 دیدارو چاوپێکەوتنی راستەوخۆ و دووقۆڵی لەنێوان وەبەرهێنەران و بازرگان و خاوەنکارنی هەردوولا سازبکرێت.

بەراورد بە ساڵانی رابردوو، ئەمساڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە خاوەنکارانی عێراقی بەشداریی لووتکەکە دەکەن و ژمارەیان لە خاوەنکارانی هەرێمی کوردستان زیاترە، چەندین خاوەنکاری عێراقی لە شارەکانی بەغدا، بەسرە و موسڵەوە بەشدارییان کردووە.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏‏وقوف‏ و‏نص‏‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص أو أكثر‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏شخص واحد‏، ‏‏وقوف‏‏‏ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏شخص أو أكثر‏، ‏أشخاص يجلسون‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٧‏ أشخاص‏، ‏‏بدلة‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏أشخاص يجلسون‏‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار