ئه‌مریکا سه‌رجه‌م سزاکان به‌سه‌ر ئێران ده‌سه‌پێنێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مریکا رایگه‌یاند سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت و داواش له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان ده‌کات له جێبه‌جێکردنى سزاکاندا شکست نه‌هێنن.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له راگه‌یاندراوێکدا ئه‌مرۆ یه‌کشه‌ممه، 20ئه‌یلولى 2020، رایگه‌یاند" حکومه‌تى ئه‌مریکا بریارى چالاککردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى (سناب باک)ى داوه که تایبه‌ت به گێڕانه‌وه‌ى سه‌رجه‌م سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا.
له‌راگه‌یاندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته روو که پێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان و ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى شکست نه‌هێنن له سه‌پاندنى سزاکه و ده‌ڵێت" که‌مته‌رخه‌مى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش رێگه‌ى بۆ ئێران خۆشکرد هه‌موو جۆره چه‌کێک بکرێت".
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بریاره‌ى ئه‌مریکادا هه‌ر یه‌ک له وڵاتانى فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا وه‌ک سێ وڵاتى به‌شدار له رێکه‌وتنى ئه‌تۆمى دژایه‌تى خۆیان راگه‌یاند که ئه‌مریکا سه‌رله‌نوێ سزاى به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاندووه.
ئه‌و سێ وڵاته له‌نامه‌یه‌کدا بۆ ئه‌نجومنى ئاسایش ده‌ڵێن" سه‌پاندنه‌وه‌ى سزا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان به‌سه‌ر ئێران هیچ بنه‌مایه‌کى یاسایى نیه، پێویستى سزاکان به‌ته‌واوى هه‌ڵپه‌سێردرێن".