داودئۆغڵو بۆ ئه‌ردۆغان: رژێمى سه‌رکوتکار هه‌لى مانه‌وه‌ى نییه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى ئاینده‌ى تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى وڵاته‌که‌ى و به دروستکردنى "رژێمێکى سه‌رکوتکار" تۆمه‌تبارى ده‌کات.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، سه‌رۆکى پارتى ئاینده ده‌رباره‌ى ئه‌گه‌رى هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ فوشارخستنه‌سه‌ر حزبه سیاسییه نوێکان، رایگه‌یاند:" به‌رده‌وام پارتى ده‌سه‌ڵاتدار و هاوپه‌یمانه‌کانى باسیان له هه‌موارکردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرد، وا پێشبینییه‌کانیش ده‌رباره‌ى کاتى هه‌ڵبژاردن ده‌رده‌که‌ون، ئه‌وه‌ش به‌و مانایه دێت که ده‌سه‌ڵات له دوایین ساته‌کانى ته‌مه‌نیدا".
هه‌روه‌ها داودئۆغڵو راشیگه‌یاند:" ناکرێت رژێمێکى سه‌رکوتکار له تورکیا بچه‌سپێت، رژێمى سه‌رکوتکاریش هه‌لى ژیان و مانه‌وه‌ى نییه و چاره‌نووسى هاوشێوه‌ى هه‌وڵى کوده‌تاکه‌ى 15ى ئه‌یلولى 2015 له‌ناوچوون ده‌بێت.
پێشتر سه‌رۆکى پارتى ئاینده پێشوازى له پێشنیازێکى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په کرد بۆ پێکهێنانى به‌ره‌یه‌کى هاوبه‌ش له نێوان پارته سیاسییه‌کاندا.