بازرگانێکی گەورەی دەرمان بە کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

عەلی حەسەن سماقە ناسراو بە (عەلی قەمبوور) سەرمایەداری ھەولێر و بازرگانی گەورەی بواری دەرمان لە هەرێمی کوردستان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لە تورکیا لەدەستدا.

زیاتر لە هەفتەیەک بوو عەلی حەسەن سماقە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببوو، بەگوتەی کەسوکارەکەی سەرەتا دۆخی تەندروستی باش بووە، بەڵام دواتر دۆخی تەندروستی بەرەو خراپی رۆیشتووە و لە هەرێمی کوردستانەوە نێردراوە بۆ تورکیا و هەر لەوێ گیانی لەدەستداوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 22-10-2020 تەرمی عەلی حەسەن سماقە لە تورکیاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە هەولێر بەخاکبسپێردرێت.

 عەلی حەسەن سماقە ناسراوە بە عەلی قەمبوور و لەدایکبووی ساڵی 1971ی سنووری قەزای کۆیە بوو، چوار کوڕ و چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشت، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکانی هۆزبوو بۆ دەرمان، هەروەها لە کۆمپانیای ئاوا مێدیکاش بەڕێوەبەربوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار