ئاواتی شێخ جەناب: چاوەڕواندەکرێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراق دابەشبکرێت

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی رەوانەی بەغدا کردووە و چاوەڕواندەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەتی عێراق مووچە فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری راپۆرتێکی لە بارەی هەنگاوەکانی وەزارەتەکەی خستەڕوو بۆ مووچەی مانگی نیسان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر، بە فەرمی لیستی وردبینیکراو و پەسەندکراوی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە زانیاری پێویستەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کراوە".

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "چاوەڕوان دەکرێت هاوشێوەی مانگی رابردوو، لەگەڵ مووچەی ناوچەکانی دیکەی عێراق مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی بێت، هەفتەی داهاتوو بەغدا پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار