کچێکی ٢١ ساڵ لەسەر پردێکی شاری سلێمانی بەربۆوە

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن ٢١ ساڵ لە پردێکی پەڕینەوەی شاری سلێمانی بەربووەو لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە.

لەم بارەیەوە ،سەرچاوەیەک بە پەیامنێری هاوڵاتی وت لە سلێمانی، ئەو کچە تەمەنی ٢١ ساڵە و بە ڕەگەز کوردە و دانیشتوی شاری سلێمانییە  و لە پردی خاڵە شەهاب لەسەر شەقامی شەست مەتری سلێمانی لای فامیلی مۆڵ کەوتۆتە خوارەوە.

وتیشی، ئە کچە کە ناوی (ع .ع .ح ) ـە لە ئێستادا باری تەندروستی ناجێگیرە و بێهۆشە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی شار ماوەتەوە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

هاوکات وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش لەسەر ڕوداوەکە بە هاوڵاتی وت، بەهۆی ئەوەی بێهۆشە تا ئێستا نازانرێت کە ئایا ئەو کچە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە یانیش بەربۆتەوە.

باسی لەوەشکرد کە لە ئێستادا لێکۆڵینەوەکانیان لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار